پاسكیل ببێته كه‌لتوور و شتێكى ئاسایی له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان
پاسكیل ببێته كه‌لتوور و شتێكى ئاسایی له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان
یانه‌ى برایه‌تى شارى هه‌ولێر هه‌موو كات پێشه‌نگ بووه بۆ پێگه‌یاندنى كچه یاریزانانى كورد له یارییه جۆراجۆره‌كان، یارى پاسكیلسواریش یه‌كێكه له‌و یارییانه‌ى كه یانه‌كه گرنگى باشى پێده‌دات و خاوه‌ن چه‌ندین كچه یاریزانان كه پاشه رۆژێكى باش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات ، ژوان سه‌عدی یه‌كێك له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یارى پاسكیل سوارییه له یانه‌كه ، ناوبراو له دایك بووى ساڵى 2001ى شارى هه‌ولێره خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له پاڵه‌وانێتیه‌كان له له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق چه‌ندین ئه‌نجامى به‌رچاوى به‌ده‌ست هێناوه ناوبراو قوتابی په‌یمانگاى وه‌رزشیى هه‌ولێره، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى -دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*هه‌ڵبژاردنى ئه‌م یارییه لاى تۆ به چ شێوه‌یه‌ك بوو؟
- هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زۆر ئاره‌زووی وه‌رزشكردنم هه‌بوو، وه‌چوونم بۆ ناو ئه‌م یارییه له رێگاى په‌یمانگاكه‌م بوو، كه به‌شدارى پاڵه‌وانێتى پاسكیلسواریم كرد، وه به‌هۆى خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م یارییه به‌رده‌وام بووم لێى.
*له ئێستادا ئه‌م یارییه بۆته كه‌لتوور لاى كۆمه‌ڵگه كه كچان ئه‌م وه‌رزشه ئه‌نجام بده‌ن؟
-نه‌خێر به‌داخه‌وه، تا ئێستا كچه‌كانمان ناتوانن ئه‌م وه‌رزشه ئه‌نجام بده‌ن له به‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان، وه هیوادارم وه‌ك وڵاتانى ده‌ره‌وه ئاوڕێك له پاسكیل بدرێته‌وه و گرنگی پی بدرێت و ببێته كه‌لتور.
*زۆر جار ئێوه‌ى كچان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له شه‌قامه‌كان توانجتان لێده‌درێ، ئێستاش ئه‌م دیارده‌یه به‌رده‌وامه؟
-وه‌ك توانج نه‌خێر به كه‌مى ئه‌م جۆره شته رووده‌دات، به‌ڵام كاتێك ئێمه له شه‌قام راهێنان ده‌كه‌ین خه‌ڵك زۆر سه‌یرمان ده‌كه‌ن و لایان شتێكى نامۆیه.
*له كوردستان ئاستى یارى پاسكیلسوارى له چ ئاستێكه؟
- پاسكیلسوارى تا ئێستا ئاستێكى زۆر به‌رچاوی نییه وه‌كو یارییه‌كانى تر، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى و گرینگى نه‌دان به یارییه‌كه,
*وه‌ك كچه وه‌رزشكارێگ گرفت و ئارێشتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
-پێش هه‌موو شتێك پێویسته رێگایه‌كى تایبه‌ت هه‌بێت، چونكه به‌راستى ئه‌و رێگایانه‌ى ئێمه راهێنانى لێ ده‌كه‌ین به‌هۆى قه‌ره‌باڵغی شه‌قام مه‌ترسى هه‌یه له سه‌ر یاریزان.
*چى بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى پاسكیلسوارى بچێته قۆناغێكى تر؟
- سه‌ره‌تا پاسكیل ببێته كه‌لتوور و شتێكى ئاسایی له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، وه دواتر بتوانین زیاتر ئه‌م وه‌رزشیان پێ بناسێنین.
*په‌یامتان چیه بۆ به‌رپرسانى وه‌رزشى له‌م یارییه؟
-داوا ده‌كه‌ین وه‌كو یارییه‌كانى تر گرنگى به‌م یارییه‌ش بده‌ن.
*هیواو ئاواتت چیه وه‌كو كچه وه‌رزشكارێكى كورد؟
-هیوادارم وه‌ك وڵاتانى ده‌ره‌وه ئاوڕێك له پاسكیل بدرێته‌وه و گرنگى پێ بدرێت.
* له هیچ یانه‌كه‌یه‌ك داوكاریت پێشكه‌ش نه‌كراوه بۆ یارى كردن؟
- نه‌خێر.
*گرفتان له یانه‌كه‌تان زیاتر له چى خۆى ده‌بینێته‌وه
- له رووى داراییه‌وه.
*له باره‌ى چاكسازی وه‌رزشیه‌وه په‌یامت چییه؟
- حه‌ز ده‌كه‌م گه‌نجه‌كانمان زیاتر ئاشنا بن به وه‌رزش نه‌ك پاسكیل هه‌موو جۆره وه‌رزشێك، وه هیوادارم هیچ دایك و باوكێك نه‌بێته رێگر له وه‌رزشكردنى منداڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت كچان.
*چیت ماوه ؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى یاریزانان و زۆر سوپاس بۆ راهێنه‌رى یانه‌كه‌م كه زۆر ماندووه له‌گه‌ڵمان.