شێروانه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره ده‌دات له خولى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی شێروانه ئه‌مساڵ ئاماده‌كارى پێویستىكردوه بۆ به‌شدارى كردن له یارییه‌كانى وه‌رزى نویێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، تیپه‌كه‌ش ئه‌م وه‌رزه چاوی له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه له خوله‌كه و ده‌یانه‌وێ وه‌كو نوێنه‌رى یانه‌كانى گه‌رمیان و كه‌لار ئاست و ئه‌نجامى گه‌وره ده‌سته‌به‌ر بكات له خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان، خوله‌كه‌ش ئێستا له سه‌ره‌تایه و تیپه‌كان ڕكابه‌رى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بگه‌ینه قۆناغه‌كانى داهاتوو، له‌م باره‌شه‌وه سه‌ردار مه‌جید راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی شێروانه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ ئاماده‌كارییه‌كانمان زۆر باش بووه و نزیكه‌ى چل رۆژ پێش ده‌ستپێكردنى وه‌رزشى نوێ خولى نایابى كوردستان ده‌ستمان به ئاماده‌كاری و مه‌شق و راهێنان كردوه، گوتیشى" گرێبه‌ستى من وه‌كو راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌كه ئه‌مساڵ له سه‌ر دوو خاڵ بووه مانه‌وه‌مان له خولى نایابى كوردستان و پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵێ یاریزانى لاو بۆ یانه‌كه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو ستافی راهێنه‌ران هیوامان زیاتره و هه‌وڵ ده‌ده‌ین یه‌كێك بین له‌و سێ یانه‌یه كه سه‌ربكه‌وین له‌م قۆناغه، له باره‌ى هێنانى یاریزانانى ده‌ره‌وه‌ش سه‌ردار مه‌جید گوتیشى" هیچ یاریزانێكى ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاى كه‌لارمان نه‌هێناوه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان خه‌ڵكى كه‌لارن، گوتیشى" پێكهاته‌كه‌مان جیاوازه ئه‌مساڵ له ساڵانى پێشوو، یاریزانانمان پێكهاتوه له كۆمه‌لێك یاریزانى ئه‌زمووندار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ یاریزانى لاو، ئه‌مساڵیش كه‌مترین گرێبه‌ستمان داوه به یاریزانان له چاو ساڵانى پێشوو، له باره‌ى گرفته‌كانیش سه‌ردار مه‌جید گوتیشى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه و سوپاس بۆخواى گه‌وره ئامانجى گه‌وره‌مان ده‌بێ له‌م وه‌رزه، له یه‌كه‌م یاری ئه‌م وه‌رزه خوله‌كه‌ش كوڕانى شێروانه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یان به ده‌ستهێنا له سه‌ر یاریگاى خۆیان .
كارزان كانه‌بی