هه‌ولێرپشت به یاریزانى كورد ده‌به‌ستێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر به‌شدار له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی ئه‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كى ته‌واو جیاواز به‌شدارى له یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى عێراقی كردووه، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر له سه‌رده‌ستى راهێنه‌رى كرواتى گاسنین یه‌كه مه‌شقییه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یانه‌وێ زیاتر گرنگى به دروست كردن و به‌ره‌ووپێشبردنی ئاستى یاریزانانى كورد بدرێ، له زۆربه‌ى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌ش یانه‌كه له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى زیاتر یاریزانانى كورد ده‌بینرێن، یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت تیپه‌كه زیاتر پشت به تواناكانى یاریزانانى كوردستان بدرێت، له‌م باره‌شه‌وه كاوه ئیبراهیم راهێنه‌رى گۆڵپارێزه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌ران زیاتر پشت به یاریزانانى كورد ده‌به‌ستین له تیپه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكى پیشه‌گه‌ریش ئه‌و شوێنانه‌ى كه بۆشاییمان هه‌یه به‌م یاریزانه پیشه‌گه‌رانه پڕ ده‌كه‌ینه‌وه، وه پێویسته جه‌ماوه‌رى یانه‌كه‌شمان پشتگیریمان بكه‌ن و بڕوایان به تواناى یاریزانى كورد هه‌بێت، له باره‌ى پشت به‌ستن به گۆڵپارێزى كوردیش كاوه ئیبراهیم گوتیشى" ئێمه پشت به گۆڵپارێزى كورد ده‌به‌ستین جگه له‌وه‌ش چاومان له هه‌موو گۆڵپارێزانى یانه‌كانى كوردستانه به تایبه‌تیش یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر، ئه‌و گۆڵپارێزانه‌ى خۆمان هه‌تا ئه‌وان ئاستى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن، پشتى خۆمان به ته‌واوى به گۆڵپارێزى كورد ده‌به‌ستین و ئه‌وان زیاتر به دڵسۆزی یارى ده‌كه‌ن و دڵسۆزی یانه‌كانی خۆیانن، بۆ دۆزینه‌وه‌ى گۆڵپارێزى كوردی تازه‌ش كاوه گوتیشى" ئێمه ئێستاش له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان چاودێری گۆڵپارێزه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه یانه‌ى هه‌ولێر پێ ده‌لێن یانه‌ى دایك بۆ هه‌مووانه و هه‌موو ئه‌و گۆڵپارێزانه‌ى كه ئاستیان به‌رزه ه‌ز به یارى كردن ده‌كه‌ن له ریزى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر له باوه‌شیان بگرێ و بتوانین په‌ره به ئاستى ئه‌وان بده‌ین بۆ داهاتوو به شێوازی تر ئاماده‌یان بكه‌ین و ببه‌نه ئه‌ستێره له خوله‌كانى عێراق و كوردستان.یانه‌ى هه‌ولێر و زاخۆ ئه‌مساڵ له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی نوێنه‌رى یانه‌كانى كوردستان و شان به شانى یانه گه‌وره‌كانى عێراق كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته ده‌كه‌ن له خوله‌كه.
كارزان كانه‌بی