گروپێكى پاسكیلسوارى له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید وه‌رزشیى پاسكیلسواری كردۆته كه‌لتوور
ماوه‌ى سالێكه گروپێك هه‌ڵساون به دروست كردنى تیپێكى پاسكیلسوارى له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ئامانجى ئه‌م گروپه زیاتر به كلتووركردنى یارى پاسكیلسوارى و خزمه‌ت كردنى ژینگه و دابین كردنى ته‌ندروستییه‌كى باشه بۆ یاریزانانى، ئه‌م گروپه له كۆمه‌لێك گه‌نج پێكهاتووه، پرژۆه و به‌رنامه‌ى داهاتوویان ئه‌وه‌یه ئه‌م گروپه به‌فراوان بكه‌ن و خزمه‌تى زیاترى چینى گه‌نج و لاوانى شاره‌كه‌یان بكه‌ن و لێخورینى پاسكیلسواریش له شاره‌كه‌یان بكه‌نه كلتوور له پێناو دابین كردنى ژینگه‌یه‌كى پاك و ته‌ندروست بۆ هاونشتیمانیان له شاره‌كه، ئه‌م گروپه زیاتر به شێوه‌ى خۆبه‌خشى كارده‌كه‌ن و كۆمه‌لێك كوڕ و كچى شاره‌كه به یه‌كه‌وه ئامانجى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌م بواره و ده‌یانه‌وێ په‌ره به‌م به كلتووركردنه بده‌ن و به هه‌موو شاره‌كه‌ى بلاوبكه‌نه‌وه، گۆڤاری گوڵانیش- راپۆرتێكى له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌كردوه.
راپۆرت: كارزان كانه‌بی
شۆخ رزگار دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و گروپه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئامانج له دامه‌زراندنى ئه‌م گرووپه به كلتووركردنى پاسكیل سوارییه له پێناو ته‌ندروستییه‌كى باشتر و ژینگه‌یه‌كى پاكتر، وه‌ك ده‌زانین پاسكیل تاكه ئامێری گواستنه‌وه‌یه كه هیچ مادایه‌كى ده‌رهاوێشته‌ى نییه وه‌كو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل، هه‌روه‌ها له رووى ته‌ندروستییه‌وه پاسكیلسوارى كۆمه‌لێ سوودی هه‌یه له‌وانه یارمه‌تی دابه‌زینى كێش و به‌هێزبوونى ماسوولكه‌كانى قاچ و ته‌واوى جه‌سته ده‌دات، وه له رووى ده‌روونییه‌وه هه‌ستێكى پۆزه‌تیف هه‌یه به مرۆڤــ ده‌به‌خشێت و مێشك ئارام ده‌كاته‌وه، ئامانجێكى ترمان ئه‌وه‌یه كه وه‌ك هه‌موو شاره‌كانى تر یاریزانمان هه‌بێ له‌م وه‌رزشه، له باره‌ى پاڵپشتیه‌كانیش شۆخ گوتیشى" هه‌ریه‌ك له كاك كه‌نعان جێگری سه‌رۆكى یه‌كێتى پاسكیلسوارى كوردستان و كاك دانا سالار له گروپی شاخه‌وانى له سلێمانى هه‌میشه پاڵپشت و هاوكارى به‌رده‌وامانن،له باره‌ى داوا كردنى یانه‌كانیش بۆ یاری كردن له یاریزانانى ئه‌م گروپه شۆخ گوتیشى" یانه‌ى نه‌ورۆز له سلێمانى داوایان لێمكردوه ببم به یاریزانى یانه‌كه‌یان، به‌ڵام له به‌ر خوێندنم ته‌واو نه‌كردوه نه‌متوانییوه بڕیارى بوون به یاریزان بده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه، جگه له‌وه‌ش له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیدم قورسه هاتوچۆكردن، گوتیشى" ماوه‌ى سلێكه دامه‌زراوین 15یاریزانى كوڕ و 5كچین ئامانجمانه هانى كچانى شاره‌كه‌ك بده‌ین بۆ هاتنه‌ناوه ئه‌م وه‌رزشه له به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئێمه هه‌ڵده‌ستین به فێركاری خانمان بۆ ئه‌م یارییه ئه‌وانه‌ى ئاره‌زووی ئه‌م یارییه‌یان هه‌یه، گروپه‌كه‌مان گروپێكى سه‌ربه‌خۆ و بێلاه‌نه له‌گه‌ڵ هه‌ر رێكخراو و لایه‌ن كارى هاوبه‌شمان ئه‌نجام داوه به ده‌ر له چالاكی چوونه‌ده‌ره‌وه و فێركاری خانمان وه‌ك ئامانجى گروپمان چالاكی ژینگه پارێزی و ته‌ندروستى و وه‌رزشیمان ئه‌نجامداوه، په‌ره به كاره‌كانمان ده‌ده‌ین له داهاتوودا.وه‌كو گروپیش به‌شدارى زۆر پاڵه‌وانیه‌تى و چالاكیمان كردووه.
شیلان مسته‌فایش یه‌كێك له به‌شداربووانى ئه‌م گروپه‌یه ئه‌ویش له باره‌ى به‌شدارى كردن له‌م گروپه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئامانجمان وه‌كو یاریزان به‌كلتوركردنى پاسكیل سوارییه و لێخورینى پاسكیله به‌مه‌به‌ستى ژینگه‌یه‌كى پاك و ته‌ندروست، به‌م هیوام به‌رده‌وام بم، پێم خۆشه زیاتر وه‌كو گروپ به‌شداربم نه‌ك وه‌كو یاریزان، به‌ڵام ئاره‌زووی من ئه‌وه‌یه له‌م گروپه به‌رده‌وام بم و به‌شدارى چالاكییه‌كان بكه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵم نه‌داوه به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تى بكه‌م و به‌هیواى ئه‌وه‌م ژینگه‌یه‌كى پاك و ته‌ندروستیه‌كى باش بۆ هه‌موو یه‌ك.
پێشواز نزاریش یه‌كێك له به‌شداربووانى گروپه‌كه‌یه ئه‌ویش له باره‌ى هاتنى بۆ ئه‌م گروپه بۆ گوڵان به‌م شێوه‌یه قسه‌ى خۆى كرد و گوتى"ئامانجى من له به‌شدارى كردن له‌م گروپه چێژبه‌خشینه به یانى خۆم ئه‌مه‌وێ هه‌موو شوێنێ بگه‌ڕێم و سه‌ركه‌وم به‌سه‌ر هه‌موو لوتكه‌ى شاخێك و گه‌ڕان به هه‌موو دۆڵێكدا، جگه له‌وه هه‌سته‌ى كه به خێرایی دێته خواره‌وه به خێراییه‌كى زۆر به سه‌ر خۆڵدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه قۆڵ و گڕه‌ى له تایه‌كانه‌وه دێت، له‌م كاته‌دا هه‌موو دونیات له بیر ده‌چێته‌وه ته‌نیا چێژ له ئازادى خۆت ده‌بینى، ئامانجیشم ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌وره بوون به‌شدارى هه‌موو پێشبڕكێ و ئۆلۆمپیاتێك بكه‌ین ده‌مه‌وێ له هه‌مووى یه‌كه‌مم بم، به‌ڵام ئێمه وه‌كو دره‌خت گه‌وره ده‌بین هه‌ر له شوێنى خۆمان گه‌وره ده‌بین هه‌ر به ناوى هه‌ڵه‌بجه به‌ڵام پێویستمان به كات و ئاوه.
میلاد مودریك یه‌كێك له به‌شداربوانى گروپه‌كه‌یه ئه‌ویش بۆ گۆڵان گوتى" ئامانجم به كلتوركردنى پاسكیلسواری و گرنگیدانه به‌م وه‌رزشه له پێناو ته‌ندروستییه‌كى باش و ژینگه‌یه‌كى پاك و خاوێنه، به‌ره‌وپێشبردنى شاره‌كه‌م له بوارى وه‌رزش، من وه‌ك خودی خۆم به‌شدارى هیچ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك ناكه‌م و ته‌نیا له چوارچێوه‌ى ئه‌م گروپه به‌شدارى چالاكیه‌كان ده‌كه‌م هه‌میشه هاوكارى هه‌ڤاڵه‌كانم ده‌بم له به‌شدارى كردن له هه‌ر پێشبڕكێیه‌ك، چونكه به هێز و به‌توانان هه‌میشه یه‌كه‌مینن.