هه‌ولێر رێگاى سه‌ركه‌وتنى وونكردووه
هه‌ولێر رێگاى سه‌ركه‌وتنى وونكردووه
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌ته‌ى ده‌یه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی یانه‌ى هه‌ولێر له سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى میناى كرد له‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه هه‌ر له سه‌ره‌تاى یارییه‌كه‌وه ئامانجیان به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه و پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز بوو له یارییه‌كه گێمى یه‌كه‌م یارییه‌كه به گۆلێك بۆ هه‌ردوو لا به كۆتایی هات، له گێمى دووه‌مى راهێنه‌رانى هه‌ردوو تیپ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیان له ریزى یانه‌كانیان ئه‌نجامدا به ئامانجى گۆڕینى ئه‌نجامى یارییه‌كه و مینا ده‌ست پێشخه‌ر بوو له تۆماركردنى گۆڵ و یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێریش به‌رده‌وام بوون له هێرشبردن بۆ سه‌ر گۆڵى تیپى میوان و سه‌رئه‌نجامیش گۆڵى یه‌كسان بوونیان تۆماركرد و هه‌ردوو به گۆلێك و به خالێك یه‌كسان بوون، گۆڵه‌كانى هه‌ولێریش بارزان شێرزاد و فه‌رحان شوكر تۆماریان كرد، یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نه‌یتوانى هانده‌رانى یانه‌كه‌ى ئاشت بكاته‌وه و ته‌نیا یه‌ك خاڵى به‌ده‌ستهێنا. یانه‌ى زاخۆش به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى سناعاتى كاره‌بایی بردوه، یانه‌ى هه‌ولێر له ریزبه‌ندى یانه‌كان به كۆكردنه‌وه‌ى 13خاڵ له پله‌ى یازده‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت.
كارزان كانه‌بی