پێنج شه‌ممه هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ڕووبه‌رووى سیروانى نوێ و زاخۆ ده‌بنه‌وه
پێنج شه‌ممه هه‌ولێرو پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ڕووبه‌رووى سیروانى نوێ و زاخۆ ده‌بنه‌وه
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره رۆژى پێنج شه‌ممه جارێكى تر یارییه‌كانى خوله‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه،یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى سیروانى نوێ ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ن له‌م یارییه و چاویان له به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه، پَێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریش له پیرمام میوانداری زاخۆ ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ به وره‌یه‌كى به‌رز ڕووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه و هه‌ردوو یانه‌ش چاویان له‌وه‌یه ئه‌نجامى یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتایی بهێنن، رۆژى هه‌ینیش چه‌ند یارییه‌ك به‌رێوه ده‌چێت،سۆران له سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى برایه‌تى ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یانه‌ى سۆران ئه‌ركى زه‌حمه‌ت ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى برایه‌تى كه خاوه‌نى كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه، به‌ڵام سۆران چاوی له ئه‌نجامى له‌سه‌ر یاریگاى خۆى و برایه‌تیش ده‌یه‌وێت درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانى بدات، یانه‌ى هه‌لۆش ده‌چێته پایته‌ختى ئه‌نفال و له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ رووبه‌رووى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه، له پیرمامیش یانه‌ى ئارارات میواندارى یانه‌ى دهۆك ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه،نه‌ورۆزیش له شارى سلێمانى له‌سه‌ر یاریگاى زانكۆ ڕووبه‌رووى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌م یارییه، یانه‌ى هه‌ندرێش له‌سه‌ریاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئامانجیان سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر2ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.