سیروانى نوێ و ئه‌فرۆدێت،چۆمان و ئافره‌تانى دهۆك له لوتكه‌ى یارییه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
سیروانى نوێ و ئه‌فرۆدێت،چۆمان و ئافره‌تانى دهۆك له لوتكه‌ى یارییه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌می خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان رۆى هه‌ینى له چه‌ند یاریگایه‌كى جیاجیا شاره‌كانى كوردستان چوار یارى گرنگ و به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن له شارى سلێمانى كچانى سیروانى نوێ ل رووبه‌ڕووى كچانى ئه‌فرۆدێت ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌م یارییه و لوتكه‌ى یارییه‌كانى پارێزگاى سلێمانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهێنن،هه‌ردوو یانه‌ش چاویان له سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵى یارییه‌كه‌یه،شێخان له شارى دهۆك میواندارى كچانى چوارقورنه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى پێویستیان ئه‌نجامداوه، رواندازیش له سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى كچانى ته‌ناهى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش كچانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى پێویستیان ئه‌نجامداوه، له قه‌زاى چۆمانیش له لوتكه‌ى یارییه‌كانى خوله‌كه هه‌ردوو تیپى كچانى چۆمان و ئافره‌تانى دهۆك شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌م و ریزبه‌ندى یانه‌كان ده‌كه‌ن، ئافره‌تانى دهۆك پارێزگاى له رێزبه‌ند و چۆمانیش هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یه‌كه‌مى ریزبه‌ند ده‌كات. سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر2ى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چن.