سبه‌ى هه‌ولێروزاخۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه
سبه‌ى هه‌ولێروزاخۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بڕیاره سبه‌ى شه‌ممه له سه‌ریاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هیدفه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له كاتژمێر4و15خوله‌كى ئێواره هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو زاخۆ له كلاسیكۆى كوردستان رووبه‌ڕووى یه‌كترى ببنه‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ولێر ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى گرنگ له یانه‌ى میوان وه‌ربگرن كه ئه‌ویش كوڕانى زاخۆى ده‌لالن و درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن كه هه‌فته‌ى رابردوو له پایته‌خت عێراق به دوو گۆڵ و سێ خاڵ له ئه‌مانه‌ى به‌غدایان برده‌وه گه‌ڕانه‌وه پایته‌ختی كوردستان و زاخۆش له سه‌ر یاریگاى خۆى ته‌نیا خالێكى له كه‌رخ وه‌رگرت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش رادان پلانى تۆكمه‌ى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانى یانه‌ى هه‌ولێر بدات له‌م وه‌رزه به كوڕانى شار و كوردستان شه‌ڕى سه‌رجه‌م یانه‌كانى عێراق بكات و هه‌ڵى ئه‌وه‌ش بقۆزێته‌وه كه یاریگاى خۆیانه و سێ خاڵ له سه‌ر حیسابی یانه‌ى زاخۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و یاریزانانى هه‌ولێر له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیدان و هیچ گرفتێك له هێله‌كانى یارى كردنیان نییه و ئاماده‌كارى پێویستیان بۆ ئه‌م یارییه كردوه و زاخۆش ده‌یه‌وێت له سه‌ر حیسابی یانه‌ى هه‌ولێر سێ خاڵى گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و بگه‌رێـته‌وه زاخۆ، هه‌ر چه‌نده ده‌زانی ئه‌ركی زه‌حمه‌ته له به‌رامبه‌ر یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا، به پێى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانیش هیچ هانده‌رێك ئاماده‌ى بینینی یارییه‌كه نابێت.