هه‌ولێر پشت به یاریزانى پیشه‌گه‌ر ده‌به‌ستێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی كه بڕیاره یارییه‌كانى له مانگى داهاتوو به شێوه‌ى خول ده‌ست پێبكات، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر نیازى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ده‌ربكه‌وێت له خوله‌كه جیاواز له ساڵانى رابردوو كه‌نه‌یتوانیوه ئه‌نجامى شایسته و كێبڕكێ له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكات، بۆیه ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتى رادان گاسنینى راهێنه‌رى به ره‌گه‌ز كرواتى ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كان كردوه و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانى ناوه‌خۆی و پیشه‌گه‌ر مۆركردوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارگێڕى یانه‌كه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر مۆركردوه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له یاریزانان دانیال ساریۆس یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تریندادوتۆباگۆ پێشووتر له خولى ئه‌مریكی یارى كردوه له ریزى یانه‌ى شیگاكۆ و فایر و كنساس سیتى له خوله‌كانى ڤیتنام و هیند و هیندۆراس و سعودیه و تریندادیش یارى كردوه، جگه له‌م یاریزانه‌ش هه‌ولێر گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ پیشه‌گه‌رى تونسى محه‌مه‌دنیزاڵ سه‌عید مۆركردوه كه له هێلى ناوه‌ڕاست یارى ده‌كات پێشووتر له خوله‌كانى تونس و سعودیه و سلۆڤاكیا یارى كردوه‌و یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى تونس بووه، فه‌رحان شوكریش به‌فه‌رمى بووه یاریزانى یانه‌ى هه‌ولێر به شێوه‌ى خواستن له یانه‌ى داڵكوردی سوێدی په‌یوه‌ندی به یانه‌ى هه‌ولێره‌وه كردوه، له ئه‌فریقاش یانه‌ى هه‌ولێر گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى ئه‌فریقیاى باشوور ویلیا‌م تواله مۆركردوه كه له هێلى هێرشبه‌رى یارى ده‌كات، جگه له‌م یاریزانان هه‌ولێر به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌رازیلی ئیرتۆم رێبیرۆ سانتۆسیش گه‌یشته رێكه‌وتن كه پێشووتر یارى بۆ یانه‌كانى فلامینگۆ و ئه‌نته‌رناسیۆنال و بۆتافۆگۆ و فلۆمێنسى و به‌نفیكاى پورتوگالی و خولى قوبرسى یارى كردوه، جگه له مانه‌وه‌ى چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه به‌تایبه‌تى هه‌ریه‌ك له یاریزانان(شوان مامۆ، بارزان شێرزاد، هه‌ردی سیامه‌ند،كۆسره‌ت بایز، شێركۆ كه‌ریم) چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى تریش كه مانه‌وه‌یان له یانه‌كه راگه‌یاندوه و سه‌رخستنى چه‌ندین یاریزانیش، بێجان ئیبراهیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ده‌مانه‌وێ ئه‌مساڵ جیاواز بین و ئاست و ئه‌نجامى پێویست به ده‌ست بهێنین له خوله‌كه به‌و یاریزانه كوردانه‌ى خۆمان و له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كردومانه له‌گه‌ڵ یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان و یاریزانه‌كانى تر به سه‌رپه‌رشتى راهێنه‌رى یانه‌كه رادان ئاست و ئه‌نجامى پێویست له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌وه‌ى له‌توانامان بێت بۆ سه‌رخستنى یانه‌كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.
كارزان كانه‌بی