نه‌بوونى هۆلێكى تایبه‌ت به خۆمان ئه‌وه كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه
نه‌بوونى هۆلێكى تایبه‌ت به خۆمان ئه‌وه كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه
یانه‌ى وه‌رزشى كۆیه یه‌كێك له‌م یانانه‌ى كه گرنگى زۆر به تیپه‌كانى كچان ده‌دات له یانه‌كه‌ى و تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌كه‌ش یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان، كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته و پاڵه‌وانى كوردستان و عێراقه جگه له‌وه‌ش خاوه‌نى چه‌ندین كچه یاریزانانى به‌توانایه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كچه یاریزان شنه محه‌مه‌د -ه ئه‌و به ئاسته به‌رزه‌كه‌ى هه‌موولایه‌كى سه‌رسام كردووه كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له هه‌ردوو خولى نایابى تۆپى باله‌ى كوردستان و عێراقیش ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1995ى شارى سلێمانیه پێشووتریش یارى بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كى شارى سلێمانى كردوه ئه‌مساڵیش رووى له یانه‌ى كۆیه كردوه قوتابی كۆلێژه‌ى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشیه ،ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*بۆچى یارى تۆپى باله‌ت هه‌ڵبژارد ؟
-چونكه حه‌زم زۆر له‌م یارییه بوو، جگه له‌وه‌ش ئاواتى من بووه ئه‌م یارییه، دڵنیام هه‌ر شتێكیش حه‌ز و ئاره‌زووت بۆى هه‌بێت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت تێدا.
*ئاستى یارى باله چۆن ده‌بینى له شاره‌كانى كوردستان؟
- له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو گرنگى دراوه به‌م یارییه به‌تایبه‌تى كچان، بۆیه له ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵه هه‌موو یانه‌كان ئاستیان زۆر پێشكه‌وتووه و زۆریش باش بووه.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى تۆپى باله‌ى كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
- كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى زیاتر بۆ پێشخستنى ئه‌م یارییه، ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى باشترین یاریزات و به‌هێزبوونى هه‌موو تیپه‌كانى كوردستان.
*بوون به پاڵه‌وانى كوردستان له‌گه‌ڵ یانه‌ى برایه‌تى چ هه‌ستێكى پێ به‌خشى؟
-هه‌ستێكى زۆر خۆش بوو كه دوو ساڵ له سه‌ر یه‌ك ببیته پاڵه‌وانى كوردستان به‌بێ شكست، جگه له‌وه‌ش وه‌كو یانه‌كانى تر نه‌بوونى هۆلێكى تایبه‌ت به‌خۆمان و له گه‌رماى هاوین نه‌بوونى فێنكه‌ره‌وه له هۆڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شقه‌كان ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌م كێشانه‌ش باوه هه‌موو یانه‌كان پێداتێپه‌رده‌بن.
*كێشه‌و گرفتان؟
-نه‌بوونى هۆلێكى تایبه‌ت به خۆمان ئه‌وه كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه.
*بۆچى ئافره‌ت كه‌م به‌شدارى وه‌رزش ده‌كات له شاره‌كانى كوردستان؟
- ده‌یگه‌رێنمه‌وه بۆ كه‌مى حه‌زی كه‌سه‌كان، مرۆڤه‌كان له حه‌زه‌كانیان جیاوازن هه‌ریه‌كه و حه‌زی له شتێكه، من ئه‌وه ناگه‌رێنمه‌وه بۆ رێگرى كه‌س وكاری ، چونكه ئه‌و ساڵانه تێپه‌ریوون، هیوادارم ئه‌و كه‌سانه تێبگه‌ن كه ده‌لێن وه‌رزش كارێكى خراپه، به‌ڵام ته‌ندروستیه‌كى باشه.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-زۆربه‌ى ئاواته‌كانم له‌م یارییه هاتۆته دێ، به‌ڵام ئه‌مه‌وێ ببمه نموونه‌یه‌ك كه هه‌موو یاریزانێك هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌وه بدات كه من پێگه‌یشتووم.
*ساڵانه كردنه‌وه‌ى یه‌ك پاڵه‌وانێتى كه‌م نییه بۆ یاریزانان؟
-ئه‌م رێژه كه‌مه هیچ سودێكى بۆ ئه‌م یارییه نابێت.
*له یه‌ك كاتدا دوویارى ئه‌نجام ده‌ده‌ی بۆچى؟
-ده‌مه‌وێ ببمه هۆكارێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى بێته ناو بوارى وه‌رزش یارى له‌شجوانى و گۆڕه‌پان و مه‌یدان و تۆپى ده‌ست و شاخه‌وانیم كردوه جگه له تۆپى باله‌ش، شوێنى كاركردنم حه‌زله‌وه بووه كه به‌رده‌وام بم و گوێ به كێشه‌كان نه‌ده‌م.
*له هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستت پێشكه‌ش نه‌كراوه؟
-به‌لێ له چه‌ندین یانه داوا كراوم.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان سوپاس بۆ گرنگیدانتان به ته‌واوى وه‌رزشه‌كان هیوادارم به‌رده‌وام بن.