مان یونایتد كێبڕكێ بارسا و ریال ده‌كات له‌سه‌ر كوندیه
رۆژنامه‌ى زه سه‌نى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى مان یونایتدی ئینگلیزی كێبڕكێ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ریال مه‌درید و بارسێلۆناى ئیسپانى ده‌كات له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى یاریزانى یانه‌ى ئیشبیلیاى ته‌مه‌ن 21ساڵ جولیس ئه‌ولیفییه‌كۆندیه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه لاوه ببنه ریزى تیپه‌كه‌یان و زه‌سه‌ن ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه مان یونایتد ئاماده‌یه بڕى 80ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌و یاریزانه لاوه دابین بكات، تۆری هه‌واڵى ئای ئاس بینى وه‌رزشى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا زێدان گرنگى زۆر به گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسیه ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ى بۆ ئه‌وىه له باله‌كان له‌گه‌ڵ ڤاران و رامۆس یارى پێ بكات، زێدان شێواز و ته‌كنیك و خێرایی ئه‌و یاریزانه‌ى به‌دڵه بۆیه ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه، بارساش ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه شوێنى ئۆمتیتى پێ پڕ بكاته‌وه و كه چه‌ند یاریزانێكى له هێلى به‌رگرى له تیپه‌كه نه‌ماوه، بۆیه ئێستا هه‌ر سێ یانه كێبركێ كڕینى ئه‌م یاریزانه لاوه ده‌كه‌ن.
كارزان كانه‌بی