ریال مه‌درید چاودێری چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى ئه‌وروپی ده‌كات
تۆری ئی بی سی مه‌دریدی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى له هه‌وڵى ئه‌وه‌یه له زستانى داهاتوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى یانه‌كانى ئه‌وروپا مۆربكات بۆ ئه‌وه‌ى تیپێكى تۆكمه و به‌هێز دروست بكات له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا و كێبڕكێ سه‌رجه‌م تیپه به‌هێزه‌كانى ئه‌وروپا بكات، هه‌ریه‌ك له زێدانى راهێنه‌ر و پێرێزى سه‌رۆكى یانه‌كه پلانى گواستنه‌وه‌ى چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى دیارى یانه‌كانى ئه‌وروپایان داناوه، به‌شێك له یاریزانه‌كانیش له به‌ر ریال مه‌درید گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان تازه نه‌كردۆته‌وه، ئیداره‌ى مه‌درید پلانى هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى ناپۆلی فابیان رۆیز مۆربكات كه ئه‌و یاریزانه له زستانى داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ى كۆتایی دێت، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه، ئه‌م پێگه‌یه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه كه‌وا مه‌درید چاودێرى ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ى تریش ده‌كات وه‌كو ئیمپاپی و كامافینجا و شرقی له وڵاتى فه‌ره‌نسا و پوگبا و ستیرلینگ و مانى له وڵاتى ئینگلته‌را و هالاندی نه‌رویجی له ئه‌ڵمانیا وفابیان رۆیزیش له ئیتالیا، بۆیه ئێستا ده‌ستیان به ئاماده‌كارییه‌كانیان كردوه بۆ ئه‌وه بتوانن له زستانى داهاتوو كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
كارزان كانه‌بی