هیوام ئه‌وه‌یه كه خێزانه‌كان زیاتر پشتگیری كچه‌كانیان بكه‌ن
هیوام ئه‌وه‌یه كه خێزانه‌كان زیاتر پشتگیری كچه‌كانیان بكه‌ن
تیپى پاسكیل سوارى یانه‌ى نه‌ورۆز یه‌كێك له تیپه هه‌ره به‌هێزه‌كانى ئاستى كوردستان وعێراقه هه‌موو كات پێشه‌نگ بووه بۆ پێگه‌یاندنى كچه یاریزانانى كورد له یارییه‌كانى پاسكیلسوارى، یارى پاسكیلسواریش یه‌كێكه له‌و یارییانه‌ى كه یانه‌كه گرنگى باشى پێده‌دات و خاوه‌ن چه‌ندنین كچه یاریزانان كه پاشه رۆژێكى باش چاوه‌ڕوانیان ده‌كات ، لاڤان ئه‌حمه یه‌كێك له‌م كچه یاریزانه به‌تواناكانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیلسواری عێراق و یانه‌ى نه‌ورۆزه، ئێستا یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌كه‌یه، ناوبراو له دایك بووى ساڵى 1997ى له شارى سلێمانى له دایكبووه خاوه‌ن چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له خوله‌كاندا له پاڵه‌وانێتیه‌كانى ڕابردوو له له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، لاڤان جگه له كارى وه‌رزشى كارى راگه‌یاندنیش ده‌كات و له ئێستاشدا فێرگه‌یه‌كه‌یان كردۆته‌وه له شارى سلێمانى بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى ئاره‌زووی ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى -دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
*چۆن بوو بوارى راهێنه‌ریت هه‌ڵبژارد؟
- به‌و پێیه‌ى من پێشووتر یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بوویمه وماوه‌یه‌كى زۆریش وه‌كو یاریزان خزمه‌تم كردوه له یانه‌ى نه‌ورۆز، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى یانه‌كه‌م داوام لێكرا كه وه‌كو یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستا سیروانى راهێنه‌ر كار بكه‌م ، به هاوكارى ئه‌و فێرگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئاره‌زومه‌ندانه بكه‌ینه‌وه كه ئاره‌زوی یارى پاسكیلسوارییان هه‌یه و به‌شدارى كردن له خوله‌كانیش.
*هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كى قورست هه‌ڵبژاردوه كه پاسكیلسوارییه؟
-یاریزانى پاسكیلسوارى یه‌كێكه له وه‌رزشه قورسه‌كان له دونیادا، رێژه‌یه‌كى دیاری كراوه یاریزانى كه‌متره له چاو یارییه‌كانى تر، كه ئه‌وه‌ش به‌و پێیه‌ى كه ئه‌مه وه‌ك یارییه‌كانى تر له ناو شوێنێكى داخراو نییه له سه‌ر شه‌قامه‌كانه و مه‌ترسین.
*بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه تیپێكى پاكسیلسوارى تایبه‌ت به‌خۆت درووست بكه‌ى له شارى سلێمانى؟
-خۆشبه‌خاته كه یانه‌ى نه‌ورۆز له پاسكیلسوارى باشترینى عێراق و كوردستانه ئه‌وه بۆمن شانازییه له‌م یانه‌یه به‌رده‌وامى به تیپێك بده‌م، منیش خۆم به‌خاوه‌نى ئه‌و تیپه ده‌زانم.
*ئاستى یارى پاسكیلسواری كچان چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
- به ره‌چاوكردنى به پێشووتر له ئێستادا به‌ره‌وو دواوه رۆیشتووه، ئێستا یاریزانه‌كان ئاستیان زۆر دابه‌زیوه ئه‌وه‌ش به‌شدارى نه‌كردنیان و راوه‌ستانى خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان، كه ئه‌م قه‌یرانه‌ى له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی بۆشاییه‌كى زۆرى بۆ یاریزانه‌كانمان دروست كرد.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له كوردستان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-پێویسته به‌رپرسانى وه‌رزشى زیاتر پاڵپشتى یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كان بكه‌ن، به پاڵپشتى كردن و دابین كردنى پێداویستییه‌كان و له نزیكه‌وه بینینیان كردنه‌وه‌ى خول و پاڵه‌وانێتى ساڵانه ناوه‌خ و ده‌ره‌كى، چونكه وڵات پێش هه‌موو شت به وه‌رزش و هونه‌ر به‌ره‌وو پێش ده‌چێت.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ خۆت وه‌كو ئافره‌تێكى وه‌رزشكار؟
-به‌رنامه‌ى من ئه‌وه‌یه كه ئه‌و فێرگه‌یه‌كى كردومانه‌ته‌وه یاریزانه باشه‌كانى لێ هه‌ڵبژێرین بتوانم به باشترین شێوه گرنگیان پێ بده‌ین ئه‌نجامى زۆر بشمان هه‌بێت.
*هیواو و ئاواتت وه‌كو ئافره‌تێكى وه‌رزشكار؟
-هیوام ئه‌وه‌یه كه خێزانه‌كان زیاتر پشتگیری كچه‌كانیان بكه‌ن له‌و بوارانه‌ى حه‌زیان لێیه‌تى، لایه‌نى كه‌م ئه‌گه‌ر پشتگیریش نه‌بێ رێگرییان لێ نه‌كرێ.
*ئامۆژگاریت چیه بۆ ئه‌و كچانه كه به‌نیازن بێنه نێو بوارى راهێنه‌ری؟
- مه‌رج نییه ته‌نیا بوارى راهێنه‌رایه‌تى بێت، چ هونه‌رێك بێت یان یارییه‌ك یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه حه‌زی پێ بكه‌ن هه‌وڵى بۆ بده‌ن، چاوه‌ڕێ ئه‌وه نه‌بن كه كه‌سێك ده‌ستیان بگرێ رێنوییان بكات، ئێستا هه‌موو شتێك زۆر ئاسانه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى بێنێ.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
-پێویسته زیاتر پاڵپشتى وه‌رزشكاران بكرێت تاوه‌كو زیاتر وه‌رزشه‌كه‌یان به‌ره‌و پێش بچێت یاریزانانى كوردستان به‌ره‌وو به‌رزتر بچن.
* له‌گه‌ڵ چاكسازى له بوارى وه‌رزش؟
-بێگومان دونیا رۆژ به رۆژ له گۆرانكارییه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك به‌هه‌مان بیركردنه‌وه به‌رده‌وام بێت دوا ده‌كه‌وی، رۆژانه پێویستمان به چاكسازییه وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر هه‌یه.
*دووكار ئه‌نجام ده‌ده‌ى وه‌رزش و راگه‌یاندن له كامه‌ى سه‌ركه‌وتوو تری؟
-وه‌رزش و راگه‌یاندن هه‌ردووكى خولیایه، هه‌ردووكم خۆمن و خۆشم ده‌وێن من زۆر خۆشحاڵم كه له هه‌ردوو بواره‌كه به باشى رۆیشتووم و خزمه‌تم كردووه .
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه و خوێنه‌رانى ئه‌م گۆڤاره‌ش به‌هیوام وه‌رزشى كوردستان زیاتر و زیاتر به‌ره‌وو پێش بچێت.