نیمار 35ملیۆن یۆرۆی باج قه‌رزاره
به‌رپرسانى باجی ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه له سه‌ر نیماری یاریزانى پاریس یانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل كه بڕى ئه‌و باجانه‌ى له‌سه‌رى ماوه، له ماوه‌ى یارى كردنى بۆ ریزى یانه‌ى بارسا له 2013-2017 ده‌گاته 34ملیۆن یۆرۆ، كه فه‌رمانگه‌ى باج به‌فه‌رمى بلاوى كردۆته‌وه له پێگه‌ى خۆى، نیمۆ له‌و ماوه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین هاوڵاتى و كۆمپانیا گرێبه‌ستى هه‌بووه و هیچ باجێكى نه‌داوه به لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار پاره‌كه‌ش ده‌كاته 6/34ملیۆن یۆرۆ، رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا به‌رپرسانى باج له ئیسپانیا نیماریان ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌بێ بڕى 35 ملیۆن یۆرۆ بداته ئه‌و فه‌رمانگه‌یه كه له ماوه‌ى یارى كردنى له‌ئ یسپانیا خۆى له دانى باج دزیته‌وه، فه‌رمانگه‌ى باج ناوی نیمارى بلاوكردۆته‌وه كه له‌ساڵى 2013 له سانتۆسى به‌رازیله‌وه په‌یوه‌ندى به‌و تیپه كه‌تالۆنیه كردوه چه‌ندین كه‌س له كۆمپانیاكان و هاولاتیش لاى ئه‌و بووینه، هه‌ر چه‌نده كاتى ته‌واویش بووه كه ده‌بوایه له دیسمبه‌ری 2019 پاره‌ى باجه‌كه‌ى بداته فه‌رمانگه‌ى باج، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌كى نه‌داوه.
كارزان كانه‌بی