بارسا و ریال كڕیارى ئه‌لابان
هه‌رچه‌نده د‌یڤید ئه‌لاباى یاریزانى هێلى به‌رگرى یانه‌ى بایرن موینخ ته‌نیا یه‌ك وه‌رزى له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه ماوه بۆ یارى كردن له ریزى ئه‌و یانه‌یه له ینایری داهاتووش كرینى ئه‌و یاریزانه ده‌بێته خۆڕایی، زه‌هافی به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌لابا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌درید و بارسێلۆناى ئیسپانى كڕیارى ئه‌و یاریزانه‌ن، به تایبه‌تى ئه‌و یانه زلهێزه‌ى ئیسپانیا كه ده‌یانه‌وێ له‌م هاوینه به پلانێكى تۆكمه ئه‌و یاریزانه بگوازنه‌وه ریزى یانه‌كه‌یان، ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى ئینگلته‌راش ده‌یانه‌وێ ئه‌لابا بگوازنه‌وه وه‌كو یانه‌كانى ئیسپانیا و بایرینیش له‌ولا ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستى ئه‌و یاریزانه نوێ بكاته‌وه به پێدانى بڕى پاره‌ى ساڵانه بۆ 15ملیۆن یۆرۆ به‌رز بكاته‌وه بۆیه ئێستا شه‌ڕى سه‌رجه‌م یانه‌كان له سه‌ر ئه‌و یاریزانه گه‌رمه.
كارزان كانه‌بی