بۆگواستنه‌وه‌ى دێست بارسا و بایرن رێكه‌وتن
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى بارساى ئیسپانى و بایرن میونخی ئه‌ڵمانى رێكه‌وتوون له سه‌ر كڕێنى یاریزانى هۆله‌ندى سیرگینیۆ دێست بۆ ریزى یانه ئیسپانیه‌كه كه هه‌ردوو تیپه‌كه شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و یاریزانه‌یان ده‌كرد، هه‌ر چه‌نده ئێستا بارسا به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌یاكس ئه‌مستردام رێكه‌وتوون بۆ پێدانى ئه‌و یاریزانه به تیپه‌كه‌ى كومان، یانه‌ى بارسا به‌هۆى په‌یوه‌ندى به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه‌ى ئه‌یاكس رێكه‌وتوون به شێوازى پێدانى پاره به چه‌ند به‌شێك ئه‌و یاریزانه بگوازنه‌وه و میونخیش پاشه‌كشه‌بكات له كڕینى ئه‌و یاریزانه، یانه‌ى ئه‌یاكس په‌یوه‌ندییه‌كى مێژوویی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ یانه‌ى بارسا هه‌یه به تایبه‌تى مارك ئوفر مارس به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى یانهه‌ى ئه‌یاكس كه خۆشه‌ویستیه‌كى گه‌وره‌ى بۆ یانه‌ى بارسا هه‌یه، په‌یوه‌ندى زۆر به‌هێزه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى یانه‌كه، بۆیه له رۆژانى داهاتوو دێستى ته‌مه‌ن 19 ساڵ په‌یوه‌ندی به كومانى راهێنه‌رى یانه كاتالۆنیه‌كه ده‌كات.
كارزان كانه‌بی