سێ یانه‌ى ئیتالی داواى یاریزانێكى مه‌درید ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌كانى وولاتى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا ناچۆى یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى بیر له رۆیشتن ده‌كاته‌وه له ریزى یانه‌ى شاهانه‌ى ئیسپانی هه‌ر چه‌نده زێدانى راهێنه‌ر ئاره‌زووی مانه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه ده‌كات له ریزى یانه‌ى مێرنگی، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ناتشۆ ده‌یه‌وێت ره‌نگه روونه‌دات به‌هۆى یارى پێ نه‌كردنى به شێوه‌ى سه‌ره‌كى له ئێستاشدا سێ یانه‌ى ئیتالی داواى ئه‌و یاریزانه ئیسپانییه‌یان كردوه بۆ یارى كردن له خولى سیریا ئه‌ى، به‌ڵام ناتشۆ نایه‌وێت ئه‌و كاته له‌ده‌ستبدات و بۆیه بیر له چوونى بۆ خولى ئیتالی ده‌كاته‌وه كه هه‌ر یه‌ك له یانه‌كانى میلان و ناپۆلی ورۆما داواى ئه‌و یاریزانه‌ى هێلی به‌رگریان كردوه بۆ چوونه ریزى یانه‌كه‌ى، بۆیه ئه‌گه‌رى زۆره له رۆژانى داهاتوو ئه‌م گرێبه‌سته یه‌كلاى بكرێته‌وه له‌لایه‌ن یانه‌كانى ئیتالیا و یانه‌ى مێرنگی ئه‌وه‌ش ده‌بێته سێیه‌م یاریزان له‌م وه‌رزه ریزى مێرنگی جێ بهێلێ دواى دواى بێل و ریگیلیون.
كارزان كانه‌بی