سوارێز له ئیسپانیا ده‌مێنته‌وه و ده‌چێته مه‌درید
رۆنامه‌ى مۆندۆ دیبۆرتیڤۆى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا بارسا ناتوانێ باوه‌ڕبه سوارێز بهێنت بۆ ئه‌وه‌ى له یانه كاتالۆنیه‌كه بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ پێدانى جیاوازى موچه‌كه‌ى له یانه تازه‌كه‌ى، رۆژنامه ماتالۆنیه‌كه ئه‌وه‌ى روون كردۆته‌وه كه‌وا لویس سوارێزى ئۆرگوایی و ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید به‌فه‌رمى رێكه‌وتوونه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه هه‌ر له ئیسپانیا بمێنێته‌وه و له‌وێ ركابه‌ری له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته بكات له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه، یانه‌ى ئه‌نتله‌نتیكۆ زۆر پێویستى به گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه هه‌یه ئه‌گه‌رى زۆرى دیگۆ كۆستا له یانه‌كه بۆیه یانه مه‌دریدیه‌كه پێویستى به سوارێز ده‌بێت و بۆیه به زووترین كات رازی كردوه بۆ یارى كردن له ریزى تیپه‌كه‌ى سیمیۆنى، سوارێز مانه‌وه‌ى خۆى له ئیسپانیا دووپات كردۆته‌وه تاقیكردنه‌وه‌ى دیڤیدڤیاى یاریزانى ئیسپانى دووباره كردوه كه له یانه‌ى بارسا ریشت و له ئیسپانیا مایه‌وه چووه ئه‌نتله‌نیتكۆ و خولى ئیسپانیشى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا.
كارزان كانه‌بی