بۆ ده‌ستبه‌رداربوونى لاوتارۆ ئه‌نته‌ر داواى 111ملیۆن یۆرۆى له بارسا كردوه
رۆژنامه كاتالۆنیه‌كانى ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى بارسا سوره له سه‌رگواستنه‌وه‌ى لاوتارۆى هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتالی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یانه كه‌تالۆنیه‌كه ئاماده‌یه هه‌ریه‌ك له یاریزانان سوارێز و فیربۆ و بڕێك پاره بداته یانه‌ى ئه‌نته‌ر له‌به‌رامبه‌ر لاوتارۆ، ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا ئاماده بووه بڕى 65ملیۆن یۆرۆ و سوارێز و فیربۆش بدات ئه‌گه‌ر ئه‌نته‌ر ئه‌م داواى بارساى ره‌تكرده‌وه دووپاتى مانه‌وه‌ى لاوتارۆى كردوه له یانه‌كه، ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌كانى ئیتالیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا ئه‌نته‌رمیلان رازی نه‌بووه به‌م گرێبه‌سته‌ى یانه‌ى بارسا، ته‌نیا داواى 111ملیۆن یۆرۆیان كردوه به‌بێ گۆڕینه‌وه‌ى هیچ یاریزانێك، بۆیه ئێستا ئه‌نته‌ر چاوه‌ڕوانى بارسایه بۆ به‌ده‌ستهێنانى لاوتارۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه‌ى ئه‌نته‌ر جێ به‌جێ نه‌كات ناتوانى لاوتارۆ به‌ده‌ست بهێنێ.
كارزان كانه‌بی