پیرلۆ داواى مارسیلۆى به‌رازیلی كردوه
رۆژنامه‌ى توتو سپۆرتى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ئه‌ندریا پیرلۆی راهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌ى یۆڤێنتۆسى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه له ئیداره‌ى یانه‌ى خانمه پیره‌كه كه به زووترین كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مارسیلۆى به‌رازیلی و یاریزانى هێلی به‌رگرى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى مۆربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێلى به‌رگرى پێ به‌هێز بكات، رۆژنامه ئیتالیه‌كه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ئه‌لیكس ساندرۆ دووچارى پێكان بووه ره‌نگه بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته له تیپه‌كه درووبكه‌وێته‌وه بۆیه به زووترین كات داواى له ئیداره‌ى تیپه‌كه‌ى كردوه ئه‌م گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست بهێنن له خولى سیریا ئه‌ى، یانه‌ى خانمه پیره‌كه‌ش ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه داهاتووى ئه‌م یاریزانه بۆ خۆى یه‌كلاى بكاته‌وه.
كارزان كانه‌بی