لینگارد ده‌چێته تۆتنهام
رۆژنامه‌ى سه‌نى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزی له هه‌وڵى ئه‌وه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لینگاردی یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى یانه‌ى مان یونایتد مۆربكات، سه‌ن ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه كه‌وا داواكردنى ئه‌و یاریزانه له سه‌ر داواى مۆرنیهۆى راهێنه‌رى پورتوگالیه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى یاری به‌م یاریزانه بكات له پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى، تۆتنهام بۆ رۆیشتنى یاریزانى یانه‌ى دیلی ئالی ده‌یه‌وێت لینگاردی ئینگلیزی بگوازێته‌وه و ئه‌و گواستنه‌وه‌یه قه‌ره‌بووى رۆیشتنى یاریزانى یانه‌كه‌ى بكاته‌وه، ئه‌م گرێبه‌سته‌ش پێشى بینى ده‌كرێ له دواین رۆژانى كۆتایی هاتنى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان ئه‌نجام بدرێت. مۆرینهۆ ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ پێنج یاریزان كردوه ته‌نیا بڕى 66ملیۆن یۆرۆى سه‌رف كردوه ده‌یه‌وێت شورشێكى گه‌وره به‌م یاریزانانه ئه‌نجام بدات له خولى ئینگلیزی.
كارزان كانه‌بی