کوردێک نوێنەرایەتی عێراقی کرد لە کۆنگرسی فیفا

کوردێک نوێنەرایەتی عێراقی کرد لە کۆنگرسی فیفا
کوردێک نوێنەرایەتی عێراقی کرد لە کۆنگرسی فیفا
ئەمرۆ هەینی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) کۆنگرەی 70 یەمی خۆی لە رێگەی ڤیدیۆ ئەنجامدا، لەم کۆنگرەیە کوردێک نوێنەرایەتی عێراقی کرد.
دکتۆر ئەحمەد کۆچەر ئەندامی دەستەی کاتی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بەشداریی لەم کۆنگرەیە کرد.
د.ئەحمەد کۆچر گوتی: لە سەرەتای کۆنگرەکەدا ئامادەبووان خولەکێک بێدەنگییان نواند بۆ قوربانیانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە یاریزانە نێودەوڵەتییەکان، کە گیانیان سپاردووە لەنێویاندا یاریزانی کۆچکردوو و ئەستێرەی عێراق ئەحمەد رازی بوو.
د.ئەحمەد زیاتر گوتی: لەم کۆنگرەیە فیفا راپۆرتی ساڵانی خۆی تایبەت بەچاڵاکییەکانی ساڵی ٢٠١٩ نمایش کرد پاشان راپۆرتی دارایی خوێندرایەوە دواتر گفتوگۆ لەسەر باروودۆخی دارایی ئێستای فیفا کرا و ھەروەھا راپۆرتی چاودێری دارایی خوێندرایەوە پاشان راپۆرتی سەرۆکی لێژنەی چاودێری دارایی بۆ ساڵی (٢٠١٩) خوێندرایەوە.
د.ئەحمەد کۆجر لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئینفانتینۆ لەسەرەتای کۆنگرەکەدا ھاوخەمی خۆی سەبارەت بەقوربانیانی کۆرۆنا نیشاندا بەتایبەتی لە یاریزانە نێودەوڵەتیەکان نیشاندا.
سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەدا د.ئەحمەد کۆجر گوتی: لەم کۆنگرەیە دەنگدرا بەراپۆرتی دارایی ساڵی (٢٠١٩) و پاشان گەرانەوە سەر بودجەی (٢٠١٩-٢٠٢٢) دواتر بودجەی (٢٠٢١) بەتێروتەسلی باسکرا دواتر چاودێرەکان بودجەی (٢٠٢٠-٢٠٢٢) پەسندکرد.
لە درێژەی قسەکانیدا د.ئەحمەد گوتی: لەم کۆنگرەیە دەنگدرا بە ھەڵبژاردن یاخود لادانی ئەندامانی دەستەی دادوەری و لێژنەی چاودێری و لێژنەی حوکمە.
د.ئەحمەد کۆجر سەبارەت دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە گوتی: لە کۆتایی کۆنگرەکەدا ھەندێک ئەندامانی فیفا چەند پێشنیارێکیان پێشکەش کرد سەبارەت بە مادەی (٢٨)ی برگەی (١) ( نظام اساسي)ی فیفا و گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەکان کرا.
رێبین رەمزی
Top