سێ یانه هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى بیریسیتش ده‌ده‌ن
رۆنامه‌ى كورییری دیلۆسپۆرتى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا سێ یانه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى یاریزانى كرواتى ئیڤان بیریسیتش ده‌ده‌ن، ئه‌م یاریزانه 31 ساڵیه كه به شێوه‌ى خواستن له یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانه‌وه رووى كرده بایرین میونخ، نرخی ئه‌م یاریزانه له‌لایه‌ن ئینته‌رمیلان 15ملیۆن یۆرۆ راوه‌ستایه، به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له وو‌ڵاتى ئیتالیا سێ یانه‌ى ئه‌ڵمانى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى لایبزیك و هیرتابه‌رلین و بایرن لیڤه‌ركوزن هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه كرواتیه ده‌ده‌ن بۆ ریزى تیپه‌كانیان،ئه‌مساڵیش ئه‌ه‌م یاریزانه توانى جامى یانه‌كانى ئه‌ڵمانیا و خولى ئه‌ڵمانیا و خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاش به‌ده‌ست بهێنێت له‌گه‌ڵ باڤارییه‌كان، له‌گه‌ڵ بایرن ئه‌م یاریزانه 35یارى ئه‌نجامداوه له كۆى كێبڕكییه‌كان و 8گۆڵى تۆماركردوه‌و 10گۆڵى دروست كردوه، ئه‌نته‌رمیلان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بیریسیتش تاكو ساڵى 2022، مۆرینۆش ده‌یه‌وێت بیگوازیته‌وه ریزى یانه‌ى تۆتنهام، له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌ر بۆ چوار وه‌رز 163یارى ئه‌نجامداوه و 40گۆڵى تۆماركردوه و 35گۆڵیشى دروست كردوه.
كارزان كانه‌بی