كلۆپ چاوی له گواستنه‌وه‌ى عوسمان دیمبلییه
راهێنه‌رى یانه‌ى لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی یۆرگن كلۆپى ئه‌ڵمانى به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى یانه‌ى لیڤه‌ر گرنگى به گواستنه‌وه‌ى هێرشبه‌رى یانه‌ى بارسێلۆنا عوسمان دیمبلی ده‌دات، رۆژنامه‌ى سپۆرتى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى لیڤه‌رپوول ده‌یه‌وێت عوسمان دیمبلی به شێوه‌ى خواستن بگوازێته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى، كلۆپ ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه فه‌ره‌نسیه هێلى هێرشبه‌رى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یاریزانان محه‌مه‌د سه‌لاحى میسری و سادیۆمانى سه‌نیگالی و فیرمینۆى به‌رازیلی تیپه‌كه‌ى ته‌واو به‌هێز بكات له رووى هێرشبه‌رییه‌وه و كێبڕكێ یانه‌كانى تر بكات و دیمبلی زیاتر به شێوه‌ى جم‌وجۆل یارى ده‌كات كه ئه‌و شێوزاه‌ش نزیكه له شێوازی كلۆپ، هه‌ر چه‌نده لیڤه‌رپوول ده‌یه‌وێت به مووچه‌یه‌كى كه‌م ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ى بارسا به‌م جۆره‌یه ره‌نگه رێگه‌ى نه‌دات بچێته یانه‌ى لیڤه‌رپوول، عوسمانى ته‌مه‌ن 23 ساڵ 74یاری له‌گه‌ڵ بارسا ئه‌نجامداوه و 19گۆڵى تۆماركردوه 17گۆلیشى دروست كردوه له كۆى پێشبڕكێیه‌كان به‌ڵام به‌هۆى زۆرى پێكان بارسا وه‌كو پێویست سوودی له‌م یاریزانه نه‌بینیوه.
كارزان كانه‌بی