مان سیتى ده‌یه‌وێت خوان لاریۆس بگوازێته‌وه
رۆژنامه‌ى دیلی میلی ئینگلیزی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى مان سیتى به سه‌ركردایه‌تى گواردیۆلا نزیكه له مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى تیپى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌ى بارسا خوان لاریۆس، ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 16ساڵیه یه‌كێكه له یاریزانه به‌تواناكان له هێله‌كانى یارى كردن یارى ده‌كات، بڕیاریشه ئه‌و یاریزانه گه‌شتى شارى مانچسته‌ر بكات بۆ په‌یوه‌ندی كردن به ئه‌كادیمیاى یانه‌ى مان سیتى، ئه‌م یاریزانه له ئه‌كادیمیاى لاماسیاى بارسێلۆناى ئیسپانى یارى كردوه و ئاستێكى به‌رزى هه‌یه له ئاستى یاریزانى ته‌مه‌ن خوار 18ساڵ یارى كردوه بۆ یه چه‌ندین یانه‌ى ئه‌وروپا چاویان له‌و یاریزانه لاوه‌یه، مان سیتى ده‌یه‌وێت به‌فه‌رمى بیگوازیته‌وه ریزى تیپه‌كه‌ى، مان سیتى مه‌به‌ستى له هێنانى ئه‌م یاریزانه به‌هێزكردنى ئه‌كادیماى یانه‌كه‌یه له ئاستى لاوات و سه‌ركه‌وتوو بووه له مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌شت یاریزان له سێ مانگى رابردوو، جگه له‌و یاریزانه‌ش مان سیتى نزیكه له مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى لاو پابلۆمۆرنیۆ كه ئێستا له یۆڤییه‌وه به شێوه‌ى خواستن رووى له جیرونا كردوه. یانه‌كانى ئه‌وروپا ئێستا چاوه‌كانیان هه‌مووى له سه‌ر یاریزانه لاوه‌كانى بارسایه.
كارزان كانه‌بی