كومان داواى دیستى هۆله‌ندى له ئیداره‌ى یانه‌كه كردوه
كومانى راهێنه‌رى نوێ یانه‌ى بلوگراناى ئیسپانی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه بۆ ئیداره‌ى یانه‌كه‌ى به زووترین كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى لاوى هۆله‌ندى دیست مۆربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازنه‌وه ریزى یانه‌كه‌یان، ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا ده‌یه‌وێت به فه‌رمى گرێبه‌ستى ئه‌م یاریزانه 19سالیه یه‌ك لاى بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازێته‌وه ریزى یانه‌ى بارسا ئه‌ویش له سه‌ر داواى كومان بۆ به‌هێزكردنى هێله‌كانى یارى كردن به‌ر له كۆتایی هاتنى گواستنه‌وه‌ى هاوینه، بارسا ئێستا گرنگی زۆر به گواستنه‌وه‌ى یاریزانانى لاو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆرتر پشت به‌و لاوانه ببه‌ستن دیست له یانه‌ى ئه‌یاكس ئه‌مسترام یارى ده‌كات و یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانى تیپه هۆله‌ندییه‌كه، جگه له بارسا فلیكى راهێنه‌رى بایرینیش چاوی له تواناكانى ئه‌و یاریزانه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه كومان بتوانێ ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه ریزى یانه‌ى بلوگرانا.
كارزان كانه‌بی