شه‌قلاوه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ خولى كوردستان

شه‌قلاوه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ خولى كوردستان
شه‌قلاوه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ خولى كوردستان
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی شه‌قلاوه‌ كه‌ ئه‌مساڵ له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ و ده‌سته‌به‌ركردنى پلێتكى خولى نایاب كوردستان، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش یانه‌كه‌ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانا كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنن، مامۆستا عه‌بدول قادریش وه‌كو راهێنه‌رى یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌ستپێكردوه‌، سه‌فین حه‌مه‌د ئه‌مین راهێنه‌رى گۆڵپارێزى یانه‌كه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" یانه‌كه‌مان به‌رده‌وامه‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنین، گوتیشى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ له‌ یانه‌كه‌، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ و یاریزانان هاوكارى باشن بۆ ئه‌وه‌ى به‌ هه‌موو یه‌ك بتوانین ئه‌نجامان باش بێت له‌ خوله‌كه‌، ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت خزمه‌ت به‌و یانه‌یه‌ و ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنین، ئامانجمان خوله‌ گه‌وره‌كه‌یه‌، سه‌رجه‌م یاریزانانیش به‌رده‌وامن له‌ مه‌شقه‌كانیان، رۆژانه‌ كۆبونه‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانان و سه‌رۆكى یانه‌كه‌ و كارگێڕى به‌لێنى هاوكارى ته‌واوى داوه‌، كۆمه‌لێك یاریزانى لاوی به‌توانامان له‌گه‌ڵ كه‌ ده‌توانین ئه‌م یاریزانانه‌ ئه‌نجامان باش بێت.
كارزان كانه‌بی
Top