ئه‌مڕۆ پایته‌خت ژماره‌یه‌ك رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گرنگ به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و نه‌ورۆزیش له دێربی سلێمانى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئه‌مڕۆ پایته‌خت ژماره‌یه‌ك رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گرنگ به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و نه‌ورۆزیش له دێربی سلێمانى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
كارزان كانه‌بی
له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى خوله‌كه شه‌ش یارى گرنگ و به‌هێز له نێوان یانه ئه‌نجام به‌رێوه‌ده‌چێت، له هه‌ولێری پایته‌ختى كوردستان یانه‌ى هه‌ندرێن له سه‌ر یاریگاى و به‌ره‌ده‌م هانده‌رانى یانه‌كه‌ى له به‌هێزترین دێربی پایته‌خت میواندارى یانه‌ى هه‌ولێر ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ندرێن ئه‌ركیان زه‌حمه‌ته كاتێك ده‌یانه‌وێ به دواى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن بگه‌رێن له‌دواى پێنج گه‌ڕ له خوله‌كه، هه‌ولێریش به ریتمى سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاونان به‌ره‌وو لوتكه ئه‌م یارییه ئه‌نجام ده‌دات، سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه گرنگى و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، هه‌ندرێن به هه‌ر نرخێك بێت ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م سێ خاڵ بكاته دیارى هانده‌رانى تیپه‌كه‌ى، هه‌ولێریش چاوى له سێ خاڵه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ش یانه‌ى برایه‌تى پێشه‌نگى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له یارییه‌كى گرنگ و به‌هێزدا میواندارى یانه‌ى زێره‌ڤانى شارى دهۆك ده‌كات، بۆئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى فاتیح حهمهخانى راهێنه‌ر مه‌شقی تۆكمه‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رده‌وامى بده‌ن به ئه‌نجامه باشه‌كانیان، یانه‌ى زێره‌ڤانیش چاوى له ئه‌نجامى گرنگه بۆ ئه‌م یارییه، هه‌رچه‌نده ئه‌ركى زێره‌ڤانى زه‌حمه‌ته، هه‌ردوو راهێنه‌رانى یانه‌كه‌ش پنى تۆكمه‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى یارى لوتكه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كۆتایی پێبهێنن، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له پیرمام میواندارى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى بریندارده‌كات، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به پلانه‌كانى سهمیربابۆى راهێنه‌ر چاوه‌یان له‌وه‌یه یارییه به سوودى خۆیان به كۆتایی بێت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش مه‌شقی باشیان ئه‌نجامداوه و یاریزانه‌كانیش له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیدان، ده‌ربه‌ندیخانیش كه له پێنج یارى رابردوو ئه‌نجامه‌كانى وه‌كو پێویست بووه، چاوى له‌وه‌یه له ده‌رگاى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌وه یانه‌كه‌ى به سه‌ركه‌وتن ئاشت بكاته‌وه به‌رده‌وامى بدات به ئه‌نجامه باشه‌كانى و قه‌ره‌بووى شكستى هه‌فته‌ى رابردووش بكاته‌وه و سێ خاڵیش بكاته دیارى هانده‌رانى ئه‌م یارییه‌ش یه‌كێكه له یارییه به‌هێزه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه، له شارى زاخۆش یانه‌ى سۆران ده‌بێـته میوانى یانه‌ى زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیدان و ئه‌نجامه‌كانیان له‌م وه‌رزه به دڵى هانده‌رانى یانهكانیانه، بۆیه هه‌ردوو یانه به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵ دێنه نێویاریگا سێ خاڵ یارییه‌كه‌ش هه‌ردوو یانه زیاتر له خانه‌كانى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى یانه‌كان نزیك ده‌كاته‌وه، له شارى سلێمانیش له دێربی ئه‌و شاره هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و نه‌ورۆز رووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌م یارییه هه‌ردوو یانه چاویان له به‌ده‌ستهێنانى یه‌كه‌م سێ خاڵه، له پێنج گه‌ڕى رابردوو هه‌ردوو یانه تامى سه‌ركه‌وتنیان نه‌كردوه و هه‌ردوو راهێنه‌ره تازه‌ى یانه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێ دێربی پایته‌ختى رۆشنبیری له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به كۆتای بهێنن، له قه‌زاى كه‌لاری گه‌رمیانیش هه‌ردوو یانه‌ى شێروانه و سیروانى نوێ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه چاویان له‌وه‌یه قه‌ره‌بووى هه‌فته‌ى رابردوویان بكه‌نه‌وه كه‌ئه‌نجامیان وه‌كو پێویست نه‌بوو، شێروانه بۆ ئاشت كردنه‌وه‌ى هانده‌رانیان و به‌ده‌ستهێنانى یه‌كه‌م سێ خاڵ دێته نێو یاریگا، سیروانى نوێش به ئامانجى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پێشه‌نگى یانه‌كان ده‌جه‌نگێ،ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دهۆك چاوه‌ڕوان ده‌بێ، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له‌كاتژمێر30،2 خوله‌كى دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه ده‌چێت.
1-برایه‌تى 11خاڵ
2-سیروانى نوێ 10خاڵ
3-سۆران 8خاڵ
4-هه‌ولێر8خاڵ