درووستكردنى یاریگا بۆ ئه‌م وه‌رزشه گرنگه
كوردستان به‌مۆ یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدانى هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
درووستكردنى یاریگا بۆ ئه‌م وه‌رزشه گرنگه
شارى سلێمانى هه‌موو كات به‌وه ناوى ده‌كردوه كه له یارییه‌كانى گۆڕه‌پان ومه‌یدان پێشه‌نگ بووه له دروست كردنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و بگره له عێراقیش، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش یه‌كێكه له‌و یانانه‌ى كه به‌رده‌وام هه‌وڵى پێگه‌یاندنى یاریزانانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌نى داوه ، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش كوردستان به‌مۆ-یه ئه‌و ماوه‌یه‌كه له یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌تایبه‌ت له 100م به‌ربه‌ست توانیویه‌تى چه‌ندین ریكۆرد له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان بشكێنى و به‌ناوى خۆى تۆماری بكات و خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه ناوبراو له دایك بووى ساڵى 2002ى شارى سلێمانیه،یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقهله یارى 100م به‌ربه‌ست ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*له نێوان ئه‌م هه‌موو یارییه چۆن بوو به یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئاشنا بوویت؟
- له تاقیكردنه‌وه‌ى په‌یمانگاى وه‌رزشى سلێمانى بۆ وه‌رگرتن وخوێندن له‌م په‌یمانگایه كه تاقی كرامه‌وه له‌وكاته راهێنه‌رى یانه‌ى سیروانى نوێ دكتۆر سیروان حامد منی بینى گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردم گوتى تۆ بۆ یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان باشى له‌م كاته‌وه هاتمه ئه‌م یارییه.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م یارییه بۆ كچان قورسه؟
-به‌لێ زۆریش قورسه، به‌ڵام چێژى لێ وه‌رده‌گرم كه ئه‌نجامى ده‌ده‌م.
* ئاستى یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان چۆن ده‌بینى له‌سه‌رئاستى كوردستان به شێوه‌یه‌كى گشتى ؟
-ئاستێكى به‌رزى هه‌یه، چونكه یاریزانه كورده‌كان خاوه‌ن چه‌ندین نازناو و ژماره‌ى پێوانه‌یین له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى كوردستان له‌م ساڵانه‌ى رابردوودا كه‌مێك یاریزانى خه‌م سارد كرد.
*چى بكرێت باشه بۆ به‌ره‌ووپێشچوونى ئه‌م یارییه له كوردستان ؟
-هه‌موو سالێك پاڵه‌وانێتى ئه‌نجام بدرێت، درووستكردنى یاریگا بۆ ئه‌م وه‌رزشه جگه له‌وه‌ش پێناسینى خه‌ڵك به‌م وه‌رزشه.
*بۆچى یانه‌ى سیروانى نوێت جێهێشت؟
-به‌هۆى نهگونجانم له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر بووه هۆى وازهێنانم له‌م یانه‌یه و رووم له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كرد خۆبهخشتانه به‌وپه‌ڕى رێزه‌وه پێشوازییان لێم كرد.
* باشترین ئه‌نجامه باشه‌كانت چین وه‌كو یاریزانێك ؟
- له‌م یارییه چه‌ندین نازناوم و پله‌ى یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێناوه له‌سه‌ر ئاستى عێراق له یارى 100م به‌ربه‌ست، 200م و100م له ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان، هه‌روه‌ها توانیم ببمه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى نێوده‌وڵه‌تیم كردوه، له یارى 100م به‌ربه‌ست ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان رێكۆردم شكاند كه پێشووتر به ناوى (تمارا شاكر) بووكردمه ناوى خۆم چه‌ندین جارى تریش ریكۆردم شكاندوه له یانه‌كانى عێراق ئه‌ویش به هه‌وڵ و ماندووبوونى راهێنه‌ره‌كه‌م مامۆستا زه‌رده‌شت ره‌فیق.
*له‌ئێستادا به‌رنامه‌ت چیه وه‌كو یاریزانێك ؟
-بتوانم چه‌ندین نازناوى نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ستبهێنم و ریكۆردهكانى عێراق له یارى 100م به‌ربه‌ست له هه‌موو ئاسته‌كان بكه‌م به‌ناوى خۆم، مێژوویه‌كى مه‌زن بۆ خۆم بنووسمه‌وه له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له كوردستان و عێراقدا.
*كێشه‌و گرفتان چیه له‌م یارییه ؟
-وه‌كو یانه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و هاوكارى باش ده‌كرێن.
*خوێندن رێگرێت لێ ناكه‌ن له وه‌رزش كردنت ؟
-نه‌خێر به‌ڵكو پاڵپشتمه، چونكه له په‌یمانگاى وه‌رزشیم كه هه‌مان بابه‌ت و پسپۆڕی منه.
* خانه‌واده‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكار و پاڵپشتى تۆن ؟
-زۆر پاڵپشتى منن به‌تایبه‌تى دایكم، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه نهم ده‌زانى وه‌رزش چییه، خێزانه‌كه‌م شانازییان پێوه ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ى به‌رامبه‌ر منى ده‌كه‌ن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاسى گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م كه ئه‌م هه‌له‌ى كه بۆمنتان ره‌خساند نموونه‌تان زۆر بێت.