رۆژگار زرار گۆڵكارى یانه‌ی SV Würmla ى نه‌مسایه
رۆژگار زرار یاریزانى كوردی تاراوگه له وو‌ڵاتى نه‌مسا بۆ چه‌ندین یانه‌ى ووڵاتانى ئه‌وروپى یارى كردوه ئه‌م وه‌رزه له ریزى یانه‌ی (SV Würmla) پله چوارى وو‌ڵاتى نه‌مسا یارى ده‌كات، له قۆناخى یه‌كه‌مى خوله‌كه ئه‌م یاریزانه كورده خاوه‌ن ئاستێكى به‌رز بووه له‌گه‌ڵ یانه نه‌مساویه له كۆى 133 یارى یانه‌كه‌ش ئه‌و ته‌نیا له 12 یارى به‌شدارى كردوه و خاوه‌نى (10)گۆڵه له ریزبه‌ندى گۆڵكارانى خوله‌كه له پله‌ى دووه‌م دێت، ناوبراو ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجامێكى گه‌وره له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى به‌ده‌ست بهێنێت، له‌م باره‌شه‌وه رۆژگار زراربۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ یانه‌ى (SV Würmla)ى وڵاتى نه‌مسا یارى ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده یانه‌كه پله چواره، به‌ڵام زۆر خۆشحاڵم له ریزى ئه‌و یانه‌یه و ئه‌مساڵیش 10گۆڵم له قۆناخى یه‌كه‌م تۆماركردوه و گۆڵكاری یانه‌كه‌م، به‌ڵام بۆ قۆناخى دووه‌م هه‌وڵى ئه‌نجامى باشتر ده‌ده‌م له‌باره‌ى داوا كردنى له یانه‌كانیش گوتیشى" له چه‌ندین یانه‌ى پله دوو و پل سێ گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه، حه‌ز ناكه‌م به نیوه چڕى یانه‌كان جێبهڵم به‌هۆى گرێبه‌ستى باشتر، بۆمن جوان نییه بچمه یانه‌یه‌كى تر، ده‌مه‌وێ ئه‌مساڵ ته‌واو بكه‌م و گرێبه‌ستێكى باشم پێ ده‌ده‌ن و یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وێت بۆ پله سێ ئه‌م قۆناخه سه‌خته، به‌ڵام ئامانجى من و یاریزانان سه‌ركه‌وتنه بۆ خولى پله سێ وه‌كو یاریزانێكى كوردیش جێگام دیاربێت و بتوانم ناوى خۆم و كوردستانیش به‌رز بكه‌مه‌وه. ئه‌وه‌ى راستى بێت یانه‌كه‌ش گرنگى زۆر به‌تواناى من ده‌دات وه‌كو یاریزانێكى كورد و هیچ كێشه‌و گرفتێكم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه نییه وزۆریش ئاسوده‌م ئامانجى من خزمه‌ت كردنى وه‌رزشه و بتوانم باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م.
كارزان كانةبي