بێریڤان جه‌لال له‌ به‌رخۆشه‌ویستى بۆ شارێك هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ڵبژارد

بێریڤان جه‌لال له‌ به‌رخۆشه‌ویستى بۆ شارێك هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ڵبژارد
بێریڤان جه‌لال له‌ به‌رخۆشه‌ویستى بۆ شارێك هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ڵبژارد
تیپى فوتساڵى كچانى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مساڵ له‌ خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان چاوی له‌وه‌یه‌ به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام ده‌ربكه‌وێت، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌یه‌ به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام له‌ خوله‌كه‌ كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى پله‌كانى پێشه‌وه‌ى خوله‌كه‌ بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارگێڕى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانى فوتساڵ له‌ كوردستان مۆركردوه‌ ئه‌ویش بێریڤان جه‌لال..ی یاریزانى پێشووى یانه‌ى سیروانى نوێیه‌، بێریڤان ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى مامۆستا عه‌باس یه‌كێك بووه‌ له‌ باشترینه‌كانى كوردستان ئه‌مساڵیش به‌فه‌رمى ریزى یانه‌كه‌ى جێهێشت، له‌م باره‌شه‌وه‌ بێریڤان جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى مامۆستا عه‌باس به‌رده‌وامم له‌ وه‌رزش كردن،ه‌ به‌بێ گوێدانه‌ لایه‌نى مادی و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو تیپه‌كه‌ راسته‌، ته‌نانه‌ت دووساڵ په‌یوه‌ندیمان به‌ هیچ یانه‌یه‌كه‌وه‌ نه‌بوو له‌سه‌ر گیرفانى خۆمان هات و چۆو مه‌شقمان ده‌كرد ، وه‌ زۆر ئاسوده‌بووم له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌، به‌ڵام هه‌ندێم بارودۆخ وایكرد ئه‌م وه‌رزه‌ نه‌توانم له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامبم،گوتیشى ماوه‌یه‌كى زۆره‌ یانه‌كانو راهێنه‌ران هه‌وڵیان داوه‌ بۆ یانه‌كانیان یارى بكه‌م له‌ خولى كوردستان، به‌ڵام وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ماندوبوونى راهێنه‌ره‌كه‌م و دڵسۆزی تیپه‌كه‌م نه‌متوانیوه‌ ئه‌وه‌ قبوڵ بكه‌م و بچمه‌ هیچ یانه‌یه‌كى تر، به‌ڵام هه‌ر له‌ خه‌یاڵم بووه‌ كه‌ تا توانام هه‌یه‌ و بتوانم خزمه‌تێك به‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌م ئه‌و خزمه‌ته‌شم هه‌ر له‌ یاریكردنم بۆ یانه‌كه‌ ئه‌بینیه‌وه‌، من پێش ئه‌وه‌ى دانیشتوى ئه‌و شاره‌ش بم عه‌تفێكى زۆرم بۆ ئه‌و شاره‌ هه‌بوو وا ئه‌زانم تاك به‌تاكى كورد قه‌رزاریه‌تى، بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ خه‌ریكى خوێندن بووم له‌م شاره‌ زیاتر وه‌فاو خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌م شاره‌ هه‌بووه‌ ، له‌ راستیدا ئه‌وانیش ساڵانێك بوو چاوه‌ڕێبوون، بۆیه‌ ئه‌مساڵ به‌فه‌رمى په‌یوه‌ندیم به‌ یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كرد، ئه‌وه‌ش نایشارمه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌وان بۆمنى ده‌كه‌ن ره‌نگبێت له‌ یانه‌یه‌كى تر چه‌ند به‌رامبه‌ریشم بۆ بكرێت، به‌ڵام خۆشه‌ویستم بۆ ئه‌م شاره‌ وایكردوه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵیانبم و بڕوام وایه‌ ئه‌وانیش درێخی ناكه‌ن له‌ پێشوازى و خزمه‌تیان، به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش ئه‌نجامى باش و ئاستى باش پێشكه‌ش بكه‌ین.
كارزان كانةبي
Top