چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى گۆڵپارێزه كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیان كردوه
هه‌موو سالێك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى خوله‌كانى كوردستان یانه‌كانى كوردستان به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له وه‌رزه‌كانى خوله‌كان به‌دواى یاریزانانى ئه‌ستێره و به‌توانا ده‌گه‌رێن بۆ هێنانیان بۆ ریزى یانه‌كانیان، تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستانیش ساڵانه به‌ر لهدهستپێكى خوله‌كان كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانا پهڵكێشى ریزى یانه‌كانیان ده‌كه‌ن به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره و كێبڕكێ كردن له‌سه‌ر نازناوى خولى كوردستان، خه‌لات ئه‌سعه‌د گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵ و فوتبالی عێراق و یاریزانى وه‌رزى رابردووى یانه‌ى سێمێل ئه‌م وه‌رزه چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى گرێبه‌ستیان لێكردوه، به‌ڵام ئه‌و جیاواز له‌وه‌ى كه سنورى قه‌زاى ئاكرێ شوێنى نیشتهجێبوونیهتى گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى سنورى پارێزگاى هه‌ولێر مۆركرد بۆ یارى كردن له خولى فوتساڵى كچان، له‌م باره‌شه‌وه خه‌لات ئه‌سعه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" هه‌موو سالێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى خوله‌كان من گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كراوه، ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌فه‌رمى له‌گه‌ڵ یانه‌ى چۆمان یارى ده‌كه‌م، هۆكارى هاتنیشم بۆ ئه‌و یانه‌یه به‌هۆى راهێنه‌رى یانه‌كه و خوێندنى كۆلێژى من له شارى هه‌ولێره، بۆیه یانه‌ى چۆمان باشترین تیپ بوو كه من حه‌زى یارى كردنم له‌و یانه‌یه، وه‌رزى رابردووش به‌هۆى خوێندنم له شارى دهۆك له‌گه‌ڵ یانه‌ى سێمێل بووم، له‌باره‌ى داوا كردنى یانه‌كانى تریش گوتى" به‌لێ چه‌ند گرێبه‌ستم بۆهاتبوو هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ئافره‌تانى هه‌ولێرو زێره‌ڤانیش داواى یارى كردنیان لێم كرد، به‌ڵام به‌هۆى مامۆستا مه‌زنه‌وه یانه‌ى چۆمانم هه‌ڵبژارد و گرێبهستهكهشم به شێوه‌ى مانگانه و مووچه‌یه ئێستاش له ریزى یانه‌ى چۆمان زۆر ئاسوده‌م ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنین له خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان، خوله‌كانى كوردستانیش ساڵ بۆ ساڵ ئاستى یانه‌كان باشتر ده‌بێ و یانه‌كان زیاتر هه‌نگاو بۆ ئه‌نجامى گه‌وره ده‌هاوێن، ئێمه‌ش كه هاتوینه‌ته ریزى یانه‌ى چۆمان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه خۆشه‌ویسته مێژووییه‌ك بۆ خۆمان و بۆ یانه‌كه‌ش تۆماربكه‌ین، گوتیشى ئێستاش به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى فوتساڵ و فوتبالی عێراقی.
كارزان كانه‌بی