وەرزش و یاری وەرزشیە ئەلیکترۆنیەکان
ژیلا تەیفور
یارییە وەرزشیەکان:ئەو یارییانەن کە لە ڕێگای چاڵاکی جەستەیی و فکری ئەنجام دەدرێن،بەهاوکاری و جوڵاندنی ئەندامەکانی جەستە.بە تاک یا بە شێوازی گروپ.بەئامانجی دابینکردن و پاراستنی تەندروستی یەکی باشتر،چارەسەرەسەری نەخۆشیەکان،هەندێک جاریش بۆ کات بەسەربردن و چێژوەرگرتن و قازانجی دارایی ئەنجام دەدرێت.
یارییە وەرزشیەکان ڕێگاییەکی سەرەکییە بۆ دابین کردنی ئارامی دەرونی،چارەسەری تەندروستی،تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی بەمەش دورکەوتنەوە لە گۆشەگیری بەدەست دێت.
وەرزش سەرچاوەیەکی سەرەکیە دابین کردنی وزەوچاڵاکی جەستە،هۆکارێکە بۆ بەکارخستنی خانەو شانەکانی مێشک و دەمار،پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان بەهێزدەکات،ئێسک وپێکهاتەی وەرزش وان بەهێز دەکات،ڕێگایەکە بۆ دورکەوتنەوە لە جەنجاڵی ژیان و دەستەبەرکردنی خەوێکی ئارام لەکاتی پشوو.
یارییەوەرزشیەئەلیکترۆنییەکان خزمەت گوزارییەکی سەردەمیانەیە بەکاردێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی حەز و هەڵچون.
سمارت فۆنی هەریەکەمان لەڕێگەیplyer سێرچ دەکرێت دواتر هەڵبژاردنی بۆ ئەو یارییە وەرزشەی دەمانەوێت دابەزاندنی ویستراوی بۆ ئەپڵیکەیشنی(گەیمە)جیاوازەکان دەکرێت.سیستەمی گەیمی ئەلیکترۆنی کار ئاسانی زۆری بۆ بەکارهێنەرانی کردووە.لە هەرکات و شوێنیکدابێت دەتوانن بەکاربەر سودمەندبن بەشێوازی هەنگاوبەهەنگاو لە(شوێنی کار،هۆڵی خوێندن،هۆلی وەرزشی،کاتی بۆنەکان،کاتی پشودان،.....) ئارەزو وشێوازی هەڵبژاردنی یارییە ئەلیکترۆنیە وەرزشیەکان بەپێ ی هەڵبژاردنی بەکاربەر جیاوازە کە گونجاوبێت لەگەڵ موبایل و ئارەزوو زۆر جاریش نوێکاری و داهێنان وا دەکات ڕێژەی بەکاربەری یارییەکی وەرزشی ئەلیکترۆنی بەرزبێتەوە.
یارییە وەرزشیە ئەلیکتڕۆنیەکان بەسیستەمێکی وا دارێژاوە کە هەنگاو بەهەنگاوبێت،لەگەڵ هەر هەنگاوێکدا بەکاربەر بەخێراییەکی زیاتر لە ئاسایی و لەماوەیەکی کەمدا سەرنجی یارییەکە دەدات و تێکەڵی دۆخ و ژینگەی یارییەکە دەبیت بەمەش دەچێتە قۆناغی سەرسام بوون بەیارییەکە کەلەم قۆناغە کەسێکی مات و گۆشەگیری لێدەردەچێت تەنیا گرینگی بە یاریەکە دەدات.
سەرەڕای ئەوەی کۆنتڕۆڵ کردنی بیرو هزری لە چوار چێوەی یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەمەش کاتێکی زیاترو زیاترت لێدەبات و توشی تامەزرۆیی ئەنجامی یارییەکانت دەکات بە جۆرێک وا دەکات بەکاربەر شەو تا بەیانی بێدار بێت تەنیا بۆ ئەوەی بە ئەنجامی یارییەکە بگات.
٭پەیوەندی نێوان وەرزش و یارییە وەرزشیە ئەلیکترۆنیەکان:
(دامە،دۆمینە،شەترەنج،گۆڵف،تێنس،تۆپی پێ،بلیارد،.......)چەندان جۆری یاری وەرزشین بەلیکترۆنی کراون کە بەکاربەردەتوانێت بەشێوازی ناڕاستەوخۆ یارییەکان ئەنجام بدات چێژی لێوەربگیرێت،بێ بیرکردنەوە و گوێدانە بەوەی کە ئەم دوو جۆرە یارییە دوو شتی تەواو جیاواز وپێچەوانەی یەککدین بەجۆرێک دەتوانین بە دژەیەک ناویان بهێنین لەڕووەکانی(تەندروستی،کۆمەڵایەتی،دارایی،دەرونی،کات،لێهاتویی کار،ئاگایی دەوروبەر،خوێندن،چاڵاکی،توانای جەستەیی،،وجموجۆڵ،هێزو توانا،توانای بیرکردکردنەوە........)
نموونە کاتێک ئەنجام دەرانی یارییەکی وەرزشی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی سمارت فۆنەوە گەیمێکی وەرزشی ئەنجام ئەدات وەکو(شەترەنج)ڕکابەرەکەی موبایلەکەی خۆی دەبێت،بەمەش لە سروشتی ڕاستەقینەی یاری وەرزشی دوردەکەوێتەوە لادانێک دروست دەبێت کە پێی دەڵێن:لادانی وەرزشی
ئەم لادانە هۆکارێکی سەرەکیە بۆسەرهەڵدانی کاریگەرییە لاوەکیەکان لەسەر تەواوی جموجۆڵ وتێکەڵاوییەکانی بەکاربەر لەڕووی کۆمەڵاتیەوە توشی دابڕان لەدەوروبەری دەکات بەمەش زیاتر بەموبایل یا لاپتۆپەکەی دەبەستێتەوە.
بەکاربەر خۆشی و ناخۆشیەکانی لە نێوان خۆی و موبایلەکەی دابەش دەکات توڕەبوون و شەرانگێزی هەندێک جار ئاستی قبوڵ نەکردنی ئەنجامی بەجۆرێک بەرز دەبێت کە بگاتە ئەوەی موبایلەکەی خۆی بشکێنێت یا توڕەیی دۆڕان لە دەوروبەر خاڵی بکاتەوە.
یارییە وەرزشیەکان خاڵی گرینگی یارییە وەرزشیەکان ئەوەیە زۆربەیان بە شێوازی گروپ ئەنجام ئەدرێت بەمەش پەیوەندی وهاوڕێیەتی ونزیک بونەوە بەهێزتر دەبێت خۆشەویستی زاڵە بەسەر هەموو شتێک،یارییەکان زیاتر بەمەستی چێژ وەرگرتن و کات بەسەربردنە.بەمەش ئەنجام و کاریگەری باشی لێدەکەوێتەوە.
لایەنی شکست لەیارییە وەرزشیەکاندا بە ڕوحێکی پڕ لێبوردەیی کە(بەتڕۆپکی ڕوحەکانە لە لێبوردەیی ڕوحی وەرزشی)هەرکات شکست لە لایەنێک ڕویدا لایەنی بەرامبەری زۆر بە دڵسۆزانە پاڵپشتی دەکات و هانی دەدات تایبەت لە نێوان تیم وگروپەکان بۆ جاری داهاتوو باشتربێت بەگوتنی:(گرنگ ئەو کاتە بوو کە بەیەکەوە بووین یارییەکی خۆش بوو ئەنجام گرنگ نیە)
وەرزش کردن کات و شوێنی دیاریکراوی هەیە تەنانەت لەماڵەوەش تا بەشێوازێکی باشتر سوودی لێوەربگیرێت.
زۆرجار مرۆڤ لە نائارامی و بێزاریدا پەنا بۆ وەرزش کردن دەبات بەمەبەستی بەدەستهێنان و دابین کردنی کەشێکی ئارام.
یارییە وەرزشیە ئەلیکترۆنیەکان چوارچێوەیەکی دیاریکراو بۆ مێشکی مرۆڤ دادەنێت،بەمەش بیر وهزری تەرخان دەبێت بۆ گۆشەیەکی دیاری کراو.
وەرزش و جۆرەجیاوازەکانی وەکو(ڕاکردن،تێنس،تۆپی پێ،شەترەنج،باسکە،تایکواندۆ،.......)هۆکاری سەرەکین بۆ کرانەوەی خانەکانی مێشک و خولیای بەدواداچوون گەڕان بەدوای شتی نوێ وچاڵاکی زیاد دەکات.
گرینگیدان بەیارییە وەرزشییەکان لە شوێنە گشتی و تایبەتیەکان،گرینگدان بەهۆشیاری وەرزشی،بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی دەربارەی یارییە وەرزشییە ئەلیکترۆنیەکان،بنیات نانی پەروەرەردەیەکی وەرزشی دروست.
هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنەرانی یارییە ئەلیکترۆنیەکان.