خه‌ونى وه‌رزشیم دروست كردنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانه
خه‌ونى وه‌رزشیم دروست كردنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانه
پارێزگاى كه‌ركوك خاوه‌نى چه‌ندین تیپى جۆراوجۆره له یارییه وه‌رزشیه‌كان،تیپى فوتساڵى یانه‌ى گازى باكووریش یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ى كه له داهاتوو چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه كه ئه‌مساڵیش نوێنه‌رى شارى كه‌ركوكن له پاڵه‌وانێتى فوتساڵى كوردستان، یانه‌كه‌ش به ئامانجى پێشخستنى ئاستى یاریى فوتساڵ له سنوورى كه‌ركوك تیپێكى تۆكمه‌ى پڕ له یاریزانى به‌تواناى له یانه‌كه كۆكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه به‌م كچه یاریزانانه بتوانێ كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته بكات له خولى فوتساڵى نایابى كوردستان ، ئامینه جه‌بار یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى یانه‌كه و له‌دایكبووى ساڵى 2000ى شارى كه‌ركوكه ، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد و ئه‌ویش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى فوتساڵ چۆن ده‌بینى كه ساڵانه خوڵتان بۆ ده‌كرێته‌وه؟
-ئاستى یاری فوتساڵ به‌تایبه‌ت له كوردستان زۆر پێشكه‌وتووه،به‌ڵام له ئاستى عێراق به گشتى لاوازه.
* ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
-ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى چه‌ند زۆر بێت باشتره،به‌ڵام ناتوانرێ پاڵه‌وانیه‌تى زۆر بكرێته‌وه چونكه یانه‌كان تواناى داراییان نییه بۆ به‌شدارى كردن.
* پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى فوتساڵ ئاستى به‌رز بێته‌وه؟
-بێم باشه خولى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانى كچانیش بكرێته‌وه، چونكه ناكرێت پشت ببه‌ستین به یه‌ك ئاست.
* گرفتى ئه‌م یارییه له چى ڕه‌نگده‌داته‌وه؟
-كاتى مه‌شقه‌كان كه‌مه،خراپی باری دارایى یانه‌كان و كه‌مى هۆڵ بۆ مه‌شقه‌كان كه‌مى كه‌لوپه‌لى وه‌رزشى و كه‌مى یاریزانى كچ ئه‌وانه هه‌مووى گرفتن له‌م یارییه.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتووى خۆت؟
-به‌رده‌وام بوون له مه‌شق و راهێنانه‌كان.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به راهێنه‌ر و یاریزانى ده‌ره‌وه ببه‌ستن؟
-یانه‌كان ئێستا ناتوانن پشتگیری دارایى بده‌نه راهێنه‌ر و یاریزانى ناوه‌خۆ چۆن ده‌توانن له ده‌ره‌وه بهێنن.
* داواكارى و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرس؟
-گرنگى به وه‌رزشی كچان بدرێت ، هیوادارم به‌رپرسانى وه‌رزشى چاوێك به وه‌رزشى كچان بخشێنه‌وه و هۆلێكى داخراویش دابین بكرێ.
*به‌هیواى ئه‌وه نیت هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان دابمه‌زرێ له‌م یارییه؟
-بێگومان ئه‌وه خه‌ونى من و هه‌موو كچه یاریزانه‌كانى كوردستانه.
* خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو یاریزان؟
- خه‌ونى وه‌رزشیم دروست كردنى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانه، خۆشم یه‌كێك بم له‌م هه‌ڵبژارده پیرۆزه.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان ، هیوادارم گرنگى و بایه‌خ به وه‌رزشى كچان بدرێت، نه‌ك له كاتى هه‌ر قه‌یرانێك تیپه‌كانى كچان سڕ بكرێت، چونكه تیپه‌كانى كچان به پاره‌یه‌كى زۆر كه‌م ده‌ڕوات به‌رێوه.