كچانى چۆمان چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
تیپى فوتساڵى كچانى یانه‌ى وه‌رزشى چۆمان كه وه‌رزى رابردوو توانیان پله‌ى دووه‌مى خولى فوتساڵى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنن، له ئێستاشدا كچانى یانه‌كه له مهشقێكى چڕ و پڕدان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ركابه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامى گه‌وره بكه‌ن له وه‌رزى نوێ خوله‌كه، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا مه‌شقه‌كانیان له قه‌زاى چۆمان ئه‌نجام نه‌داوه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان له پایته‌ختى كوردستانه و گۆرانكارییان له پێكهاته‌ى تیپه‌كه‌ش كردوه له‌م باره‌شه‌وه مه‌زن محه‌ممه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردوه دواى نوێی كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌م و ئێستا خه‌ریكى دانانى تیپێكى تۆكمهین بۆ ئه‌وه‌ى به‌ر له‌ده‌ست پێكردنى خول ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو بێت، گوتیشى" چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌مان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌م و كورییه‌كانى تیپه‌كه بدۆزینه‌وه، ئه‌مساڵیش جیاوازین و گۆڕانكاریمان له پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ش كردوه و دوو یاریزانى تازه‌مان هێناوه له‌گه‌ڵ یاریزانێكى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش له‌گفت و گۆین و یاریزانێكى پیشه‌گه‌ریش ده‌هێنینه ریزى یانه‌كه‌مان و ده‌مانه‌وێ له وه‌رزى رابردوو جیاوازتر بین،ئێمه كه له یانه‌ى چۆمانین له پارێزگاى هه‌ولێریش دوره، بۆیه مه‌شقه‌كانمان له شارى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌ین سوپاسى یانه‌ى زانكۆی جیهان و كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و په‌یمانگاى پایته‌ختى ناحكومی ده‌كه‌ین بۆ دابین كردنى یاریگا بۆمان هاوكارى به‌رده‌وامانن بۆ ئه‌نجامدانى مشقهكانمان، گرفتى یاریگاش گرفتێكى گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو یانه‌یه‌ك، كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانامان له ژێر ده‌سته ده‌توانین هه‌وڵبده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره له خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان، گوتیشى"له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان گرێبه‌ستمان هه‌یه و ئه‌وان به‌فه‌رمى یاریزانى یانه‌ى چۆمانن، هیچ گرفتێك نییه له مۆركردنى گرێبه‌سته‌كانیش.
كارزان كانه‌بی