ئامانج ئه‌كره‌م هه‌ندرێن چاوى له ئه‌نجامه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ندرێن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ گۆڕانكاری له ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى كردوه به ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سێ یارى سه‌ره‌تاى خوله‌كه هیچ سه‌ركه‌وتنێكى به‌ده‌ست نه‌هێناوه گۆڵكارى یانه‌كه‌ش ئامانج ئه‌كره‌م ئه‌م وه‌رزه هیچ گۆلێك تۆمارنه‌كردوه، به‌ڵام بێ ئومێد نییه و ده‌لێ ئه‌نجامان باشتر ده‌بێت، له‌م باره‌شه‌وه ئامانج ئه‌كره‌م بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئه‌مساڵ خولى نایابی كوردستان خولێكى به‌هێزه و یانه‌كانى كوردستانیش هه‌مووى یاریزانى باشى هێناوه و چاوى له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه له خوله‌كه، یانه‌كانیش ئاماده‌كارى پێویستیان كردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته، ئه‌مساڵ ئێمه ئاستێكى باشمان هه‌بووه، به‌ڵام له پێشه‌وه خراپ بووینه به خۆشمه‌وه و به‌لێنم داوه ئه‌م گرێیه بكشێنم و بگه‌رێمه‌وه سه‌ر رێچكه‌ى گۆڵ كردن، هه‌ندرێن تیپێكى به‌هێزه و ئه‌مساڵ زۆر جیاوازتره و ئه‌نجامى باش ئامانجمانه و له خانه‌كانى پێشه‌وه بین، منیش وه‌كو هێرشبه‌رى یانه‌كه ده‌مه‌وێ پێگه‌و شوێن ده‌ستم دیار بێ، دڵنیاشم ده‌توانین بگه‌رێنه‌وه ئاستى خۆمان و ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت بۆ خزمه‌ت كردنى یانه‌كه ئه‌نجامى ده‌ده‌م، له‌باره‌ى گرێبه‌ستى تریش گوتى" پێش یانه‌ى هه‌ندرێن هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى دهۆك و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ونه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و چه‌ندین یانه‌ى تریش هه‌بوو، به‌ڵام بۆمن یانه‌ى هه‌ندرێن باشترین بوو، چونكه پێشووتریش یاریزانى ئه‌و یانه‌یه بوومه حه‌زم ده‌كرد خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه بكه‌م.
كارزان كانه‌بی