ئه‌گه‌ر گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، سۆران ناتوانى به‌رده‌وام بێت

ئه‌گه‌ر گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، سۆران ناتوانى به‌رده‌وام بێت
ئه‌گه‌ر گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، سۆران ناتوانى به‌رده‌وام بێت
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی سۆران ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولی نایابى یانه‌كانى كوردستان وه‌كو میوانێكى به‌هێز ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ سێ یاری رابردووى یانه‌كه‌ش توانیویه‌تى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستان پێشكه‌ش بكات و هه‌موو چاوه‌كانى خستۆته‌ سه‌ر خۆى كه‌ بۆ یه‌كمجاره‌ یانه‌كه‌ له‌ خولى نایابى كوردستان پێشه‌نگى یانه‌كان بگرێت، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ش كێشه‌ى دارایى واز له‌ یانه‌كه‌ ناهێنێت كه‌مانگانه‌ ته‌نیا بڕى 15ملیۆنیان پێویسته‌ بۆ مووچه‌ى سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌كه‌، ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌ خوله‌كه‌ بكشێنه‌وه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ فه‌رمان ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى یانه‌كه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" تاكو ئێستا وه‌كو یانه‌ى سۆران نه‌مانتوانیوه‌ گرێبه‌ست و مووچه‌ى هیچ یاریزانێك بده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بین له‌ رووى دابین كردنى داهاته‌وه‌، زۆر زه‌حمه‌ته‌ بتوانین له‌ گه‌ره‌كانى داهاتوو به‌رده‌وام بین و بكشێنه‌وه‌ له‌ خوله‌كه‌، چونكه‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى داراییمان نییه‌ بۆ دابین كردنى مووچه‌ى یاریزانان و مه‌سروفاتى یانه‌كه‌ وه‌كو مانه‌وه‌یان له‌ هوتیل و خواردن و پێداویستیه‌كانى تر بۆ یانه‌كه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ى داهاتوو نه‌توانین چاره‌سه‌رى گرفته‌كانمان بكه‌ین كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت و هیچ به‌رچاو روونییه‌ك نییه‌ له‌ یانه‌كه‌، سوپاسى یاریزانانیش ده‌كه‌ین كه‌ تاكو ئێستا له‌سه‌رمان وه‌ستاون ئه‌وانیش ناتوانن به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بن، له‌سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیشمان هه‌مووى ته‌نیا مووچه‌یه‌ و ته‌نیا یه‌ك یاریزان گرێبه‌ستى هه‌یه‌ له‌ یانه‌كه‌، له‌باره‌ى بڕى پاره‌كه‌ش گوتیشى" ته‌نیا مووچه‌كان 15ملیۆن دیناره‌ و جگه‌ له‌ پێداویستیه‌كانى تر كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ پاره‌یه‌كى زۆر نه‌بێت بۆ مووچه‌ى یاریزانان به‌به‌راورد به‌ یانه‌كانى تر، جگه‌ له‌وه‌ش سێ یاریزانمان شوێنى مانه‌وه‌یان بۆ دابین كراوه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هاتوون، هیوادارین خه‌مێكمان لێبخۆن و چاره‌سه‌رى گرفته‌كانمان بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی
Top