یانه‌ى هه‌لۆ خۆى نوێی كرده‌وه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌لۆى ده‌ڤه‌رى بارزان ئه‌م وه‌رزه وه‌كو نوێنه‌رى یانه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان یارى ده‌كات، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ش له‌م وه‌رزه‌دا چاویان له‌وه‌یه بتوانێ ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنێت و یانه‌كه‌ش سه‌ربخه‌ن بۆ خوله گه‌وره‌كه‌ى كوردستان، له ئێستاشدا ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه به‌ر له ده‌ستپێكردنى خوله‌كه ئاماده‌كارى پێویست بكه‌ن و ژماره‌یه‌ك یاریزانى به‌توانا بگوازنه‌وه ریزى یانه‌كه، كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌لۆش به‌فه‌رمى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یاریزانان سه‌ركار سه‌ردار گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى شێروانه و لوقمان عوبیدوللا هێرشبه‌رى پیشه‌گه‌رى ئێرانى و كه‌یوان محه‌ممه‌دی له یانه‌ى نه‌ورۆز و عامر ئیسماعیل له یانه‌ى دهۆك و هه‌ژار سابیر له یانه‌ى ئارارات و بێ‌دار محه‌ممه‌د له یانه‌ى زاخۆ و میلادخدر یلریواتى پێشووی یانه‌كه و عیماد محه‌ممه‌د له یانه‌ى كۆیه و سه‌یف هه‌موم له یانه‌ى سۆران، یانه‌كه‌ش به‌م یاریزانانه ده‌یه‌وێ شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خوله‌كه بكات، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى خوله‌كان یانه‌ى هه‌لۆ دووچارى كێشه‌ى دارایى قول ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك و كارگێڕانى یانه‌كه به هه‌ر جۆرێك بێت چاره‌سه‌رى گرفته‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ یانه‌ى هه‌لۆ له خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان ناوێكى دیارى خوله‌كه بێت.
كارزان كانه‌بی