نه‌ورۆز هه‌ڵده‌ستێته‌وه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز یه‌كێك له‌و تیپانه‌ى كه وه‌رزه‌كانى رابردوو كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته ده‌كرد له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌م وه‌رزه‌ش به هه‌مان شێوه‌ى وه‌رزه‌كانى رابردوو ئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه له خوله‌كه، پرسیار ره‌زاى راهێنه‌رى لاوى یانه‌كه‌ش ئامانجى پێشخستنى ئاست تواناى یاریزانانى یانه‌كه و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان،هه‌رچه‌نده له دوو یارى ده‌ستپێكى خوله‌كه ئاستى وه‌كو پێویست نه‌بووه، به‌ڵام راهێنه‌رانى یانه‌كه ئامانجى گه‌وره‌یان هه‌یه له‌م وه‌رزه و ده‌یانه‌وێ تیپه‌كه ببه‌نه قۆناخێكى تازه‌وه له‌م باره‌شه‌وه پرسیار عه‌بدولره‌زاق راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ده‌ستپێكى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بۆ هه‌موو یانه‌كان گرنگى خۆى هه‌یه، ئێمه وه‌كو یانه‌ى نه‌ورۆز راسته له دوو یارى پێشوو ئاستمان وه‌كو پێویست نه‌بووه ئه‌نجامان، به‌ڵام هه‌ر له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاستى یاریزانانمان به‌ره‌ووپێش ببه‌ین، گوتیشى " ئاماده‌كارییه‌كانمان زۆر باشه و وه‌كو پێویست ئاماده‌كارى خۆمان كردوه بۆ یارییه‌كانى داهاتوو، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش گوتیشى " هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه له یانه‌ى نه‌ورۆز، ئێستاش سه‌ره‌تایه ده‌مانه‌وێ یانه‌ى نه‌ورۆز به باشترین شێوه ئاماده بكه‌ین بۆ یارییه‌كانى داهاتوومان و ئه‌نجامى شایسته له خولى نایابى كوردستان له‌م وه‌رزه به‌ده‌ست بهێنین، وه‌كو ستافی راهێنه‌رانیش ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت درێخى ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنین له‌گه‌ڵ ئه‌م ستافه یاریزانه دڵسۆزه، یانه‌كانیش ئاستیان وه‌كو پێویسته هه‌مووى هه‌وڵى ئه‌نجامى باش ده‌ده‌ن له خوله‌كه.
كارزان كانه‌بی