ده‌ربه‌ندیخان چاوى له كێبڕكێیه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌م وه‌رزه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ر له ده‌ستپێكردنى خوله‌كه راهێنه‌رى یانه‌كه ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه و له شوێنى ئه‌ویش هۆگر عه‌بدوللا وه‌كو راهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌كه دهستبهركاربوو، له ده‌ستپێكى خوله‌كه‌ش ئه‌نجامى وه‌كو پێویسته، یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیش به‌هیواى ئه‌وه‌یه كه بتوانێ ئه‌نجامى گه‌وره له‌م وه‌رزه‌دا تۆماربكات، له باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانى یانه‌كه‌ش هۆگرعهبدوللا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ده‌ستپێكى خوله ئێستا ئێمه وه‌كو ستای راهێنه‌رانى یانه‌كه ورده ورده خه‌ریكه شوێنه به‌تاڵه‌كان پڕ بكه‌ینه و ئاماده‌كارى زیاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى گه‌وره له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنین، له باره‌ى گرفته‌كانیش ناوبراو گوتیشى"هیچ گرفتێكمان نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ندێك یاریزانمان كه‌مه له هێله‌كانى یارى كردن له هه‌وڵى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێلانهشین، هه‌رچه‌نده خولى نایابى كوردستان ئاستى یانه‌كان به‌رزه و هه‌موى هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره ده‌دات، به‌ڵام ئامانجى ئێمه ریزبه‌ندى پێشه‌وه‌یه زیاتریش له خانه‌كانى دواوه‌ى ریزبه‌ند دووربكه‌وینه‌وه، له‌باره‌ى هێنانى یاریزانى تازه‌ش بۆ به‌هێزكردنى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ش مامۆستا هۆگر گوتیشى" له هێلی هێرشبه‌ر و ناوه‌ند پێویستیمان به یاریزانان هه‌یه، ئێستا هێرشبه‌رێكى ئێرانیمان هێناوه سه‌یری ئاستى ده‌كه‌ین و تاقی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وكات گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژوو ده‌كه‌ین، گوتیشى وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌ران ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌مى ژماره‌ى یاریزانان له هێله‌كان پڕ بكه‌ینه‌وه ئه‌وا ئامانجى گه‌وره‌مان هه‌یه له خوله‌كه وه‌كو راهێنه‌ر ئامانجى زۆرمان ده‌بێ بۆ سه‌رخستنى تیپه‌كه، ئێستاش سه‌ره‌تاى خوله جارێك زۆرى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كان و ئێمه‌ش بتوانین ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ستبهێنین و كێبڕكێ بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌نجامى گه‌وره و پشت به‌ستن به ده‌سته‌ى كارگێڕى و هانده‌رانیش ده‌توانین ئه‌نجامان باش بێت.
كارزان كانه‌بی