چه‌مچه‌ماڵ چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌

چه‌مچه‌ماڵ چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌
چه‌مچه‌ماڵ چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مساڵ له‌ خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌بێته‌ نوێنه‌رى شاره‌كه‌ى راهێنه‌رانى یانه‌كه‌ش چاوى له‌وه‌یه‌ بتوانن تیپه‌كه‌یان بگه‌ینه‌ خولى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان، بڕیاریشه‌ خولى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان له‌ 27ى ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانى ده‌ستپێبكات، كوڕانى شاره‌كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ یه‌ك مانگه‌ مه‌شقێكى چڕو تۆكمه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ و راهێنه‌رى یانه‌كه‌ش گه‌شبینه‌ به‌ پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى، له‌م باره‌شه‌وه‌ هه‌رێم بورهان راهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشى چه‌مچه‌ماڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ یه‌ك مانگه‌ ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كاری كردووه‌، جیاواز له‌ ساڵى رابردو پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز و جیاوازمان پێكهێناوه‌ بۆ یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش زیاتر له‌ 11 یاریزانى تازه‌مان هێناوه‌ته‌ ریزى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نحامێكى شایسته‌ به‌ده‌ستبهێنین، گوتیشى " گۆڕانكاری باشمان كردوه‌ له‌ ریزى یانه‌كه‌ و نیازى ئه‌وه‌شمان هه‌یه‌ دوو یاریزانى پیشه‌گه‌ریش بهێنینه‌ ریزى یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى كێبڕكێ گه‌وره‌ بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ خولى نایابى كوردستان پشت به‌ستن به‌ یاریزانان و هانده‌ران، گوتیشى "هیچ كێشه‌و گرفتێكى وامان نییه‌ تاكو ئێستا ئاماده‌باشیه‌كانمان زۆر پێویسته‌،ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌ركمان قورستره‌ و خولى پله‌یه‌كیش پێویستى به‌وه‌یه‌ كه‌ مووچه‌ى یاریزانان دبین بكه‌ى ره‌نگه‌ گرفتمان بۆ دروست ببێت له‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ هه‌وڵین به‌ هیمه‌تى ئیداره‌ى یانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى یانه‌كه‌ بن بۆ سه‌رخستنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ بۆ خولى نایابى كوردستان.
كارزان كانه‌بی



Top