هیوادارم لایەنی بەرپرسی وەرزشی زیاتر خۆی بۆ وەرزش ماندووبکات
هیوادارم لایەنی بەرپرسی وەرزشی زیاتر خۆی بۆ وەرزش ماندووبکات
قه‌زاى قه‌ڵادزێ یه‌كێك له‌و قه‌زا بهفراوانانهى كه ناوچه‌یه‌كى به‌رفراوان له خۆ ده‌گرێت، خاوه‌نى چه‌ندین وه‌رزشكارانى به‌توانایه له سه‌ر ئاستى كوردستان له یارییه جۆراوجۆره‌كان كچه وه‌رزشكارێكى ئه‌و شاره‌ش كه خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه له بوارى ناوبژیوانى وه‌كو تاكه ئافره‌تى ناوچه‌كه زۆر كات به دیار ده‌كه‌وێت له یاریگا وه‌رزشیه‌كان، ، یه‌كێك له‌م ئافره‌ته وهرزشوانانهى كه‌ر ۆلێكى باڵاى هه‌یه له ناوچه‌كه چ له بوارى ناوبژیوانى چ له بوارى راهێنه‌رى ئه‌ویش میهره‌بان عومه‌ره، ئه‌و له‌دایك بووى ساڵى 1999ى قه‌زای قه‌ڵادزێ- یه ئه‌و ناوبژیوانى یاریگاكانى بچووك و یاریگا گه‌وره‌كانه له شاره‌كه ، له زۆربه‌ى چالاكیه وه‌رزشیه‌كان به‌رده‌وام به‌ده‌ركه‌وێت، ناوبراو قوتابی كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشییه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین،ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*چۆن بوو بوارى ناوبژیوانیت هه‌ڵبژارد؟
- راستی من زیاتر حەزم دەکرد یاریزانێک بوومایە لەتۆپی پێ ،بەڵام نەبونی یانە لە شارەکەم و دوری شارەکانی تر بوە کۆسپ لەبەردەمم کەچەند یانەیەکی شارەکان پێیان دەوتم هاورێیان پێیان دەوتم، بەڵام هەمووجار بەدڵگرانی دەموت نەخێرچونکە ڕێگای دور و نەبوونی شوێن سەختە بۆمن، بەڵام کاتێ یاساکانم دەخوێند هی تۆپی پێ هەستم کرد بۆئەوەی لەوەرزش دانەبڕێم بۆمن موعجیزەیە خودا بەمنی داوە، نەمویست لەدەستی بدەم و براکەم هاوکارم بوو وتم ئەتوانم ناوبژیوانی بکەم چونکە براکەشم ناوبژیوانە، بۆیە بۆمن ئاسانتر بوو ئەوەبوو پەیوەندیم بە سەرۆکی لیژنەی تیپە میللییەکانەوە کرد، ئەویش بە پێشنیارەکەم ڕازی بوو .
*هه‌ست ناكه‌ى یارییه‌كى قورست هه‌ڵبژاردوه كه ئه‌ویش تۆپى پێى بۆ ئێوه‌ى ئافره‌ت؟
- تۆپی پێ یارییەکە چێژ بەخشە بە رای من قورسییەک لەوکارە نییە، چونکە هەرشتێک تیایدا دڵخۆش و ئاسودەبی نابێتە قورسی بەڵام ئەتوانم بڵێم تێنەگەشتنی خەڵکەکانی ئێمە لەوەرزش و جوانیەکانی وایان کردوە قورس ده ربکەوێ. بۆیە تۆپی پێم هەڵبژارد چونکە وەک عاشقێک مودمینی بووم.
*بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه تیپێكى تۆى پێى كچان درووست بكه‌ى له شارى قه‌ڵادزێ؟
- دەمەوێ سەرەتا لەشارەکەی خۆم دەست پێ بکەم و سەرکەوتوبم ئەوجا بیر لە شارەکانی تر بکەمەوە چونکە قەڵادزێ ئەو شوێنەیە منی بەو کەسەی ئێستا گەیاند هەموو شارەکانی کوردستان بۆمن وەک قەڵادزێن چونکە بۆنی ئەویان لێدێ کەداوای هاوکاری بکەن بەدڵخۆشی هاوکاریان دەکەم بەس قەڵادزێ بۆمن لەهەموو شوێنێک گرنگترە .
*ئاستى یارى تۆپى پێى كچان چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
- سپاس بۆخوا تۆپی پێی کچان بەتایبەت لە فوتساڵ باش پێشکەوتنی بەخۆیه وه بینیوە لەچاو ساڵان رابردوو بەس من چاوم لەوەیە بتوانم تۆپی پێی گەورە واتا یانزەیش گرنگی پێ بدرێ وەک تیپی کورەکان، بەڵام زیاتر گرنگی بەفوتساڵ دەدەن . دڵخۆشم بەدیتنی ئەو یاریزانە ئافرەتانە لەناو یاریگا.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ خۆت وه‌كو ئافره‌تێكى وه‌رزشكار؟
- بەرنامەم ئەوەیە بتوانم زیاتر پەرە بەتواناکانم بدەم و هەوڵی زیاتر بدەم و بتوانم بگەمە ئەو ئاستەی کە بتوانم لەیارییە نێودەوڵەتیەکان بەشداری بکەم وەک کوردێک بۆ ئەوەی توانای کورد پیشانی هەموو جیهان بدەم . هەروەها جگە لەبواری ناوبژیوانی حەزەکەم وەک ڕاهێنەرێک بتوانم دووبارە خزمەت بەوەرزش بکەم و وا هەوڵی بۆ ئەدەم ولە فێرگەی شارەکەم دەستم بە چالاکی ڕاهێنەرایەتی کردوە و دەمەوێ سودێک بە مناڵانی شارەکەم بگەیەنم .
*هیواو و ئاواتت وه‌كو كچه وه‌رزشكارێك؟
-هیوادارم وەرزشی ئافرەتان وەک وەرزشی پیاوەکان گرنگی پێبدرێ، چونکە بەراستی کچی وا بەتوانامان هەیە کە تواناکانی شایەنی ئەوەیە هەموو جیهان بیبینێ .
*چى به‌و كچانه ده‌لێ هاتنه نێو بوارى ناوبژیوانى؟
- دەمەوێ بەهەموو ئەوکچانە بڵێم کە حەز بەناوبژیوانی دەکەن کە پەرە بەتواناکانیان بدەن و بەشاراوەیی نەیهێلنەوە و ترسیان نەبێ و قسەی خەڵک بخەنە ژێر پێیەکانیان تا پێی بەرزبن و لەخەونەکەی خۆیان نزیک ببنەوە ناوبژیوانی کارێکی خۆشە .
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
-هیوادارم لایەنی بەرپرسی وەرزشی زیاتر خۆی بۆ وەرزش ماندووبکات هاوکاری ئەو ناوبژیوانە بكات کەبەهرەدارن ،چونکە بەڕاستی ناوبژیوانی پیاوی وا بەهرەدارمان هەیە گوناهە پشت گوێ بخرێ دەبێ هەوڵی ئەوە بدەن بەرەو پێشی بخەن وە داواکارم لایەنی بەرپرسی وەرزشی قەڵادزێ تیپێکی،کچانی تۆپی پێ دروست بکات تا بتوانێ دەستکەوتێکی جیاواز بۆ شارەکەمان،زیاد بکات ئەویش بەتۆپی پێی کچان دەتوانێ وەرزشی شارەکەمان زیاتر بەرەو پێش ببات .
*هۆكارى چیه كچان نایه‌نه نێو بوارى وه‌رزشى له كوردستان؟
- بەداخەوە کۆمەڵگا هۆکاری سەرەکیە بۆ کەمی ئەو ڕێژەیە و دواتر پشتگیری نەکردنی خێزانەکانیان کە رێگری لەوان دەکەن، بێگومان ڕێگری خێزانیش دەستی کۆمەڵگای تێدایە .
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ به‌رده‌وامى خزمه‌تكردنتان له شاره‌كانى كوردستان.