سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوشانى هاونیشتمانیان به‌شدارى ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێركرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوشانى هاونیشتمانیان به‌شدارى ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێركرد
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوشانى هاونیشتمانیان به‌شدارى ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێركرد
له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان له‌ ژێر دروشمى " راده‌كه‌ین بۆ ژینگه‌یه‌كى خاوه‌ێنتر" به‌به‌شدارى و ئاماده‌بوونى به‌رێز" نێچیرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ قونسوڵى وڵاتان هه‌شته‌مین ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێریان كرد، كه‌ ماوه‌ى راكردنه‌كه‌ (4كم، 12كم،42كم)بوو بۆ هه‌موو ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن به‌شدارییان كردبوو له‌م ماراسۆنه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ى چوارهه‌زار هاونیشتمانى له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌ به‌شدارییان كردبوو كه‌ له‌ 29ولاتى جیاواز هاتبوون بۆ پایته‌ختى كوردستان، به‌شدارى كردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جۆش و خرۆشیه‌كى زۆری به‌به‌شداربووان به‌خشى و بووه‌ پاڵپشتێكى باش بۆ سه‌رجه‌م به‌شداربووان ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى حكومى و قونسوڵی ووڵاتان له‌ ئارامى پایته‌خته‌وه‌ به‌شداریان له‌م ماراسۆنه‌ كردبوو كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى 4كم ماراسۆنه‌كه‌ى ته‌واو كرد، ئه‌نجامى كۆتایش به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌بوو.
12كم كچان
1-فه‌رحناز سدیق
2-بوشرا ره‌ئوف
3- سارا سالار
12كم كوڕان
1-ئه‌حمه‌د سولتان
2-زانیار به‌ختیار
3-مه‌حموود ئه‌حمه‌د
42كم ئاستى كچان
1-فه‌یزی كیپتۆ- كینیا
2-ئامال خزر-كوردستان
3- كیتى دۆكتۆ-ئه‌مریكا
42كم ئاستى كوڕان
1-ئایساك پرۆپ-كینیا
2-جه‌عفه‌رمورادی- ئێران
3-عه‌بدولعه‌زیزئاهیندا-مه‌غریب
كارزان كانه‌بی
Top