تۆپى ده‌ستى قه‌ڵا راناوه‌ستێ
تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى قه‌ڵاى توركمان له‌م وه‌رزه‌دا به‌شدارى كرد له خولى نایابى تۆپى ده‌ستى كچانى یانه‌كانى كوردستان وتوانى پله‌ى پێنجه‌مى خوله‌كه ده‌سته‌به‌ربكات، به‌ڵام كچانى یانه‌كه ئامانجى گه‌وره‌ترى هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئه‌نجامى شایسته‌تر له خوله‌كانى داهاتوو ده‌سته‌به‌ربكات و ئاماده‌كارى و مه‌شقی یانه‌كه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه، له‌م باره‌شه‌وه رێباز ئه‌حمه‌د راهێنه‌رى تیپى تۆپى ده‌ستى كچانى یانه‌ى قه‌ڵا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامى هه‌یه بۆهه‌موو پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك ئامانجى خۆمان هه‌بووه كه به‌شداریمان كردووه، له باره‌ى هێنانى یاریزانى تازه‌ش بۆ یانه‌كه گوتیشى "پلانى تازه‌مان له‌به‌رده‌سته بۆ دروست كردنى یاریزانان و هێنانى یاریزانى به ئه‌زموون و به‌توانا بۆ ریزى تیپه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین تیپێكى تۆكمه و به‌هێز دروست بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستى كوردستان كێبڕكێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه‌كانى تر بكه‌ین، بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانى داهاتوو یانه‌ى قه‌ڵا یه‌كێك ده‌بێت له یانه‌كانى پله‌كانى پێشه‌وه و شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره ده‌كات له خولى نایابی كوردستان و عێراق، ئێمه هه‌وڵمان داوه هه‌میشه تیپێكى به‌هێز و خاوه‌ن ئاست بین له خوله‌كانى كوردستان و عێراقی، گوتیشى " كێشه‌ى دارایى و نه‌بوونى هۆڵى مه‌شق كردن ئه‌وانه هه‌مووى بونه‌ته به‌ربه‌ست بۆ تیپه‌كه‌مان كه ماوه‌یه‌كه نه‌مانتوانیوه ئاسته راسته‌قینه‌كه‌ى خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین و یاریزانى تازه‌مان كه‌متر بێت، به هه‌وڵ و هیمه‌تى سه‌رۆكى یانه‌كه و ژماره‌یه‌ك له دڵسۆزان ده‌توانین ئاست و ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست بهێنین و پلانى تازه‌مان ده‌بێت بۆ پێشخستنى یانه‌كه‌مان و دروستكردنى پێكهاته‌یه‌كى گه‌نج بۆ تۆپى ده‌ستى كچان، به‌هیواى ئه‌وه‌ین خول و پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر بكرێته‌وه و ماوه‌كه‌ى دووردرێژتر بێت، نه‌ك پاڵه‌وانێتیه‌ك بكرێته‌وه به هه‌فته‌یه‌ك كۆتایی بێت ئه‌وه هیچ سوود و گرنگییه‌كى بۆ هیچ لایه‌كمان نابێت.
كارزان كانه‌بی