دێرین مه‌حموود له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ دێته‌ ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى

دێرین مه‌حموود له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ دێته‌ ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى
دێرین مه‌حموود له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ دێته‌ ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى
تیپى فوتساڵى یانه‌ى چۆمان بۆ وه‌رزى نوێی خولى نایابى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان ده‌یه‌وێت به‌ ئاستێكى شایسته‌ ده‌ربكه‌وێت له‌ خوله‌كه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ بتوانێ به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجامێكى به‌رز ده‌ربكه‌وێت له‌ خوله‌كه‌، یانه‌ى چۆمانى خاوه‌نى پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى وه‌رزى رابردووى خولى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان به‌فه‌رمى بۆ یه‌ك وه‌رز گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ دێرین مه‌حمودی یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى گازی باكوور مۆركردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى نوێى خوله‌كه‌ به‌درێسى یانه‌كه‌ى ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تى شه‌ڕى ئه‌نجامى باش و بوون به‌ پاڵه‌وان بكه‌ن، له‌م باره‌شه‌وه‌ دێرین مه‌حموود بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" به‌فه‌رمى بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ى چۆمانى پارێزگاى هه‌ولێر كردوه‌ بۆ یارى كردن له‌ خولى فوتساڵى نایابى كچانى یانه‌كانى كوردستان، هاتوومه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ئه‌نجامى شایسته‌ بۆ یانه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ربكه‌م و ئه‌وه‌ى له‌ توانام بێت پێشكه‌شى بكه‌م، سه‌باره‌ت به‌ یانه‌ى گازى باكووریش كه‌ یانه‌ى پێشووترمه‌، ئه‌مساڵ ئه‌وان به‌فه‌رمى بڕیاریان داوه‌ به‌شدارى له‌ خولى نایابى كوردستان نه‌كه‌ن، گوتیشى" سێ یانه‌ى تریش په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردووم بۆ یارى كردن و مۆركردنى گرێبه‌ست له‌ نێویانیش یانه‌ى زێره‌ڤانى كه‌ چه‌ند وه‌رزێك پاڵه‌وان بووه‌، به‌ڵام من یانه‌ى چۆمانم پێ باشتر بووه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى بۆم هاتوون، له‌گه‌ڵ یانه‌ى چۆمان زۆر ئاسوده‌م و هه‌ست به‌ خۆشیه‌كى زۆر ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌، یانه‌ى گازى باكوریش ته‌نیا بۆ خولى نایابى عێراق یارى ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وانم له‌ خوله‌كه‌، ئامانجى منیش ئه‌وه‌یه‌ یانه‌ى چۆمان ببێته‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئالستى كوردستان و بتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ش ببینه‌ پاڵه‌وانى كوردستان و نازناوى كوردستان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌، راهێنه‌رێكى به‌تواناش له‌ یانه‌كه‌ سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه‌ ده‌كات، بۆیه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌وا ئاست و ئه‌نجامى باش پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ خوله‌كه‌، كه‌ هاتومه‌ بۆ شاری هه‌ولێریش هیچ كێشه‌یه‌كم نییه‌ و لێره‌ زۆر هه‌ست به‌ ئارامى ده‌كه‌م و دڵخۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌ هه‌موومان ناوى یانه‌كه‌مان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر بۆ یانه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ربكه‌ین.
كارزان كانه‌بی
Top