چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى ئه‌رسه‌لان جه‌لالیان كردوه‌

چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى ئه‌رسه‌لان جه‌لالیان كردوه‌
چه‌ند یانه‌یه‌ك داواى ئه‌رسه‌لان جه‌لالیان كردوه‌
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان گرێبه‌ستى فه‌رمى مۆركرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى مه‌شقی یانه‌كه‌ بكات، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ده‌ست پێكردنى خوله‌كه‌ ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ر به‌فه‌رمى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى له‌ پۆستى راهێنه‌رى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند هۆكاره‌كه‌شى بۆ كێشه‌و مڵملانێ هه‌ندێك كه‌س گه‌ڕانده‌وه‌، چه‌ند یانه‌یه‌كیش داواى ناوبراویان كردوه‌ بۆ ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌رسه‌لان جه‌لال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" هۆكارى وازهێنام ئه‌وه‌ بوو كه‌ كێشه‌یه‌ك هه‌بووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى یانه‌ كه‌ رووبه‌رووى كارگێڕى یانه‌كه‌ ده‌بووه‌، چونكه‌ من هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ نه‌بووه‌، ده‌ستێك هه‌یه‌ نه‌هێلێت تیپى تۆپى پێى رێچكه‌ى خۆى بگرێ، ده‌مزانى گرفت هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ندێك له‌ كارگێڕى و كه‌سانى ده‌ره‌وه‌ى یانه‌ رۆژنامه‌نوسان و وه‌رزشوانانى دێرینیش له‌ شاره‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌زانن، هه‌ستم ده‌كرد كاریگه‌ری له‌سه‌ر تیپه‌كه‌ ده‌بێ چه‌ند جارێك هه‌وڵمادا ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین بۆیه‌ من وازم له‌ یانه‌كه‌ هێنا من بۆ وه‌رزش كردن چوومه‌ ده‌ربه‌ندیخان، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كى كۆنى خۆیان بێ، ده‌مه‌وێ بچمه‌ شوێنێك په‌یامێكى وه‌رزشى بگه‌ینم به‌ شێوازى تاك تیك یارى بگۆرم،دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌شم یه‌ك دوو یانه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردم بۆ كارى راهێنه‌رایه‌تى من داواى لێبوردنم لێیان كرد، ده‌مه‌وێ ماوه‌یه‌ك پشوو بده‌م و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌ رابردوو چیمان كردوه‌ بۆ داهاتوو چى بكه‌ین، نه‌مویست دواى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان راسته‌وخۆبچمه‌ یانه‌یه‌كى تر، بۆیه‌ جارێك چاوه‌ڕوان ده‌بم تا كاتێكى تر بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌یه‌ك هه‌بێت ئه‌وكات بڕیارى خۆم ده‌ده‌م و كارى راهێنه‌رایه‌تى به‌ كارێكى پیرۆزى خۆمى ده‌زانم.
كارزان كانه‌بی
Top