فوتساڵى سیروانى نوێ ئه‌م وه‌رزه‌ش چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌

فوتساڵى سیروانى نوێ ئه‌م وه‌رزه‌ش چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌
فوتساڵى سیروانى نوێ ئه‌م وه‌رزه‌ش چاوى له‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌یه‌
تیپى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێ شارى سلێمانى و پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردووی خولى نایابى فوتساڵى كچانى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌م وه‌رزه‌ش به‌ هه‌مان ستافی راهێنه‌ران ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردوه‌ بۆ وه‌رزى نوێ خوله‌كه‌، یانه‌ى سیروانى نوێ ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانى تر كۆمه‌لێك یاریزانى تازه‌ى هێناوه‌ته‌ ریزى یانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كێبڕكێ زیاتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانى تر بكه‌ن پارێزگاریش له‌ نازناوى وه‌رزى رابردوو بكه‌ن، له‌باره‌ى ئاماده‌كارییه‌كانیش مامۆستا عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى سیروانى نوێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى"ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ یانه‌ى سیروانى نوێ به‌رده‌وامین بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌مانه‌وێ خزمه‌تى زیاترى وه‌رزشى شارى سلێمانى و كوردستان بكه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ ئۆڤه‌ری ترمان بۆ هاتووه‌ له‌ یانه‌كانى ناو هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش، به‌ڵام سیروانى نوێمان هه‌ڵبژارد، ئاماده‌كارییه‌كانمان زۆر باشه‌ و چه‌ند یاریزانێكى تازه‌ش هاتوونه‌ته‌ یانه‌كه‌ و ده‌مانه‌وێ پارێزگاری له‌ نازناوى وه‌رزى رابردوو بكه‌ین، له‌گه‌ڵ یاریزانانى خۆشمان ده‌مانه‌وێ یه‌كێك بین له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى كوردستان و كێبڕكێ بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته‌ یه‌كێك بین له‌ یانه‌ پالێوراوه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوى كوردستان بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك، گوتیشى" سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان له‌ریزى یانه‌كه‌ ماوه‌نه‌ته‌وه‌ و بگره‌ یاریزانى تریش هاتۆته‌ ریزى یانه‌كه‌مانبۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز دروست بكه‌ین، چه‌ندین یاریزانى تریش به‌لێنى ئه‌وه‌یان داوه‌ بێنه‌ ریزى یانه‌كه‌مان، هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ ده‌مانه‌وێ به‌ ئاست و به‌ ئه‌نجام له‌ خوله‌كه‌ ده‌ربكه‌وین، بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ش ئاماده‌كارى تۆكمه‌ ده‌كه‌ین بۆ خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستان.
كارزان كانه‌بی
Top