چێڵسی داوای رۆندۆن ده‌كات به 20 ملیۆن
به‌پێی ماركا ئه‌و یاریزانه هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن یانه‌ی نیوكاسڵیشهوه داواكراوه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئه‌رسناڵ به گه‌نجێكی سهرنجرِاكێشی ده‌زانێت و ده‌یه‌وێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات.
رۆژنامه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه كه یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یه برِی 20 ملیۆن پاوه‌ند به كرِینی ئه‌و یاریزانه بدات و بۆ ئه‌وه‌ش یانه‌كه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی تێدایه كه گرێبه‌سته‌كه به زووترین كاتی هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدات.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه كه ئه‌و هێرشبه‌ره گه‌نجه له ماوه‌ی 2 وه‌رز یاریكردن بۆ یانه‌ی مه‌له‌گه 25 گۆڵی تۆمار كردووه و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به ئاستی به‌رزی ئه‌و، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌هره دۆزه‌ره‌وه‌كانی یانه‌ی چێڵسی ئاستی ئه‌ویان بینیوه و پێی سه‌رسام بوون.
چێڵسی تا ئێستا له هاوینی ئه‌مساڵدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئیدین هازارد و ماركۆ ماریندا كردووه.