ئه‌مرۆ دهۆك و ته‌له‌به‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

ئه‌مرۆ دهۆك و ته‌له‌به‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
گولاَن : كارزان كانه‌بى
بریاره‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ له‌ شارى به‌غدا هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك وته‌له‌به‌ یه‌ك بگه‌ن .
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراقى ، بریاره‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى ته‌له‌به‌ له‌ شارى به‌غدا هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و ته‌له‌به‌ له‌یارییه‌كى به‌هێزدا به‌یه‌ك بگه‌ن ، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ یانه‌ى دهۆك ئاماده‌كارى باشى كردوه‌ له‌ رِووى جه‌ستیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانن له‌م یارییه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و خۆیان له‌ریزى به‌ندى یانه‌كان ببه‌نه‌ پێشه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى ته‌له‌به‌ هه‌وڵى جدى ده‌دات بۆئه‌وه‌ى یانه‌ى دهۆك تووشى شكست بكات بۆئه‌وه‌ى خۆلى له‌ یانه‌كانى پێشه‌وه‌ نزیك بكاته‌وه‌
Top