ئیكەر كاسیاس كاپتن و گۆڵچی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید رایگەیاند جیاوازییەكی گەورە لە نێوان ڤیسینتی دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و جۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری یانەی ریال مەدرید هەیە بە تایبەتی لە رووی كەسایەتی هەردوو راهێنەر، كاسیاس لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵێكی فەرەنسی گوتی : من ماوەی 12 ساڵە راهێنەر دیل بۆسكی لە یانەی ریال مەدرید دەناسم وادیارە من بەخت یاوەرمە چونكە ئەو ئێستا راهێنەری ئیسپانیایە، من شارەزای كەسایەتی ئەوم. هەروەها كاسیاس گوتی : جیاوازییەكی گەورە لە نێوان دیل بۆسكی و مۆرینهۆ هەیە، یەكەمیان زۆر هێمن و ئاشتیانە مامەڵە دەكات بەڵام ئەم سیفەتانە لە مۆرینهۆ زەحمەت دەست دەكەوێت، لە ماوەی دووساڵدا زانیاری زۆر لە مۆرینهۆ فێربووین و متمانە لە نێوانمان دروست بوو. دەربارەی ناكۆكییەكانی لەگەڵ راهێنەر مۆرینهۆ، كاسیاس گوتی : ئەو دوو ساڵەی رابردوو بۆ من زۆر گرنگ بوو، پێویستە پەیوەندی نێوان من و مۆرینهۆ باش بێت بە تایبەتی كە من كاپتنی تیپم، هەندێ جار